ویلسۆن: عەبدوڵا ئۆجالان مۆدێلێک پێشکەش دەکات

نوسەر و رۆماننوس شۆن مایکڵ ویلسۆن رایگەیاند، کە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک مۆدێلێکە لە شێوازی رێکخستنەوەی جیهان.

شۆن مایکڵ ویڵسۆن رۆماننوسی سکۆتلاندی کە لە ژاپۆن دەژی لە کتێبەکانیدا بابەتە مێژوویی، سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان دەخاتەبەرباس. ویلسۆن لە کتێبەکەیدا بە ناوی "ئازادی سەردەکەوێت، تێکۆشانی عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد" کە بە ئینگلیزی نوسراوە، ئێستا بە ئاڵمانی و کوردی و تورکیش ئامادەی چاپە. شۆن مایکڵ ویڵسۆن وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی دایەوە.

سەرەتا سەبارەت بە چۆنیەتی ناسینی ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: "لە رێگەی دەستپێشخەری نێونەتەوەییەوە من ناسیم. زۆر شتم کرد، ئێمە پێیان دەڵێن گرافیکە رۆمان، بۆ گەورەکانمان ئامادەکرد. ئەو زنجیرە رۆمانانە بۆ منداڵان نین. من لە بارەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، سەرۆکی ئەوکاتی پارتەکە جێرمی کۆربین گرافیکە رۆمانێکم ئامادەکرد. لەسەر سەندیکاکانی کرێکاران، لەبارەی تێکۆشانی مرۆڤەکان لە بەریتانیا رۆمانێکم ئامادەکرد. دواتر کە ئێمە کتێبەکەمان تەواوکرد لە سەر کتێبە ئاساییەکان قسەمان کرد. پاشان کتێبێکی دیکەبوو باش لەبیرم نەماوە، رەنگە ئیستێلا بووبێت پێشنیازی کرد. ئیستێلا سمیس ئێوە دەزانن، پشتیوانی بەردەوامە (دۆستی کوردەکانە). رەنگە ئەو پێشنیازی کردبێت، باس لەبیرم نەماوە، کەسێک پێشنیازی کرد کە لە سەر کوردستان ئێمە کتێبێک ئامادە بکەین. لەو کاتەوە لە سایەی ئیستێلا و دەستپێشخەری نێونەتەوەیی من لەبارەی کوردستان و عەبدوڵا ئۆجالانەوە زانیاریم وەرگرت. تا ئەو کاتە زۆر زانیاریم نەبوو. ئێستاش بەهۆی ئەوەی کتێبم نوسی و لێکۆڵینەوەم کرد زۆر شت دەزانم. زۆرینەی زانیارییەکانم لە دەستپێشخەری نێونەتەوەیی وەرگرت".

ویلسۆن باسی لە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد کرد و وتی، " لە جیهاندا جیهاندا زۆر کەس بوونیان هەیە ئاگاداری ئەو بابەتە نین. زۆر کەس نازانن کە کوردستان لە کوێیە. لەم رووەوە کەمی زانیاری هەیە. دەبێت ئێمە چی بکەین؟ هیوادارم ئەو کتێبە بە ئینگلیزی، تورکی، ئەڵمانی، بێگومان بە کوردی، رەنگە فەرەنسی، ئیتالی و ئیسپانی بڵاوبکرێتەوە. لەسەر بابەتەکە زانیاری بڵاوبکرێتەوە، کەمیش بێت یارمەتیدەر دەبێت. نەک هەر بیرۆکەی ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەمان کاتدا ئەندێشەی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک لەسەر شێوەی رێکخستنەوەی جیهان مۆدێلێکە. بە بڕوای من زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەش دەبێت بزاندرێت. بێگومان یەک لە هۆکارەکانی قسەکردن لە سەر ئەوە بریتیە لەوەی کە سیستمی سەرمایەداری هەنوکەیی هەڕەشەیە. ئەگەر لە راستیدا جێگرەوەیەکمان هەبێت، بێگومان میدیای گشتی نایەوێت لەسەری قسە بکات. لەبەر ئەوەی زۆر بەلایەوە مەترسیدارە. یەک لەلایەنە باشەکانی زنجیرە رۆمان ئەوەیە. شێوازێکی هونەرە، کە ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان دەتوانن بیخوێننەوە. یاخود میدیایەکی جەماوەریە، بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی ژیرانە بکرێت".

شۆن مایکڵ ویلسۆن رایگەیاند، کە هیوادارە کتێبەکانیان بە زمانە جیاجیاکان یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی زانیاری لە بارەی ئۆجالان و کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک زیاتر بڵاوبکرێتەوە.

هـ . ب