یادکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکەی پیرسوس لە شارەکانی کوردستان و تورکیا
شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی پیرسوس لە چەند شارێکی کوردستان و تورکیا یادکرانەوە.
شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی پیرسوس لە چەند شارێکی کوردستان و تورکیا یادکرانەوە.
لە هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پیرسوس، لە چەند شارێکی کوردستان و تورکیا، یادی ٣٣ گەنج بەرزڕاگیرا کە لە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠١٥ لە شارۆچکەی پیرسوس سەر بە ڕحا، لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعش شەهیدکران.
جولەمێرگ
لەسەر گۆڕەکەی لە گەڕەکەی ئۆرمانە، یادی سولەیمان ئاکسو بەرزڕاگیرا. پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە جولەمێرگ ئونور دوشونمەز، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە جولەمێرگ، عەبدوڵا زەیدان، ئەندامانی سەندیکای گشتی کرێکاران و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و کۆمەڵەی پارێزەران لەپێناو ئازادی و سەندیکای پارێزەرانی جولەمێرگ و هەدەپە و دەبەپە و پارتی چەپی سەوز لە مەراسیمەکەدا بەشداربوون.
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە جولەمێرگ ئونور دوشونمەز، گوتی: "هاوڕێ شەهیدەکانمان، ویستیان خەونی مناڵان بڕازێننەوە، بەڵام لەلایەن چەتەکانەوە بە تێگەیشتنێکی قێزەون کرانە ئامانج، ئەوانەی شۆڕشی ڕۆژئاوایان بەدڵ نەبوو، پەنایان بردە بەر کۆمەڵکوژی، هەزاران مناڵی کورد ئێستە میراتی ئەم گەشتیارانەی خەونی ٨ ساڵ پێش ئێستە هەڵدەگرن".
پاش وتەی نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ئەندامی ڕێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی، گوڵی سور لەسەر گۆڕی ئاکسو دانرا.
چالاکییەکە بە دوعاکردن کۆتایی هات.
وان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لقی وان، ڕاگەیاندراوێکی لەبەردەم بارەگای کۆمەڵەکە خوێندەوە بەبۆنەی کۆمەڵکوژی پیرسوس، سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لقی وان، فورات دورماز ئاماژەی بەوە کرد، کوشتنی گەنجە سۆسیالیستەکانی تورکیا تاوانێکی نامرۆڤانەیە و گوتی: "دەبێت هاوکارانی ئەم تاوانبارانە بدۆزرێنەوە و سزابدرێن، ئێمە بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەین و تا کۆتایی تێدەکۆشین".
ئەنقەرە
ڕێکخراوەکانی گەنجان لە گوڤین پارک، یادی ٣٣ گەنجە شەهیدەکەی کۆمەڵکوژی پیرسوسیان بەرزڕاگرت. ئەم ٣٣ گەنجە گەشتیارەی خەون بە درووشمی "لێپێچینەوە لە تاوانبارانی کۆمەڵکوژی پیرسوس دەکرێت" یادکرانەوە. بەهۆی گەمارۆدانی شوێنی چالاکییەکەوە، جەماوەرەکە جووڵەیان کرد و لافیتەیان بەرزکردەوە بە درووشمی "دادپەروەری بۆ پیرسوس و هەمووان". پاشان پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەرەکە و زیاتر لە ٢٠ گەنج دەستگیرکران.