بە دیمەن

ئاهەنگەکانی ٤ ی نیسان لە سویسرا

لە چەند شارێکی سویسرا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئاهەنگ و چالاکییەکان پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکانی ٤ ی نیسان

لە شارەکانی سۆلۆزەرن و زیوریخ و خور بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئاهەنگ و چالاکی ئەنجامدرا.

سۆلۆزەرن

بەم بۆنەیەوە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی پینار لە سۆلۆزەرن ئاهەنگێک ئەنجامدرا، سینڤزیۆنێک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا.

لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی سویسرا دیلان چەتینکایا ڕایگەیاند کۆمەڵەی ژنانی پینار تازە دامەزراوە و یەکەمین چالاکی کۆمەڵەکە، چالاکی ٤ ی نیسانە، گوتی: "ئەم ئاهەنگە بۆ ڕۆژبوونی کەسێک نییە، بەڵکو بۆ لەدایکبوونەوەی گەلێکە کە هەوڵی سڕینەوەی دەدرا. ئەمڕۆ ئەو خۆرەی لە ئامارا هەڵدێ هەموو دنیا ڕووناک دەکاتەوە. دڵخۆشین بەوەی ڕێبەرێکی وەهامان هەیە. سەربەرزین لەسەر ئەو ڕێگەیە دەڕۆین کە ڕێبەرێتی بۆ ئێمەی کردۆتەوە".

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

زیوریخ

لە زیوریخ بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی بێریتان لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەم-کورد) ئاهەنگێک سازدرا. لە ئاهەنگەکەدا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.

لە ئاهەنگەکەدا سینڤزیۆنێک پیشاندرا، پاشان مناڵان بەشێک لە ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە.

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

خور

لە خور، بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی ژیانەوەی گەلی کورددا، کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نێردرا.