یاساناس: فەرمانی دەستبەسەرداگرتنەکان لەلایەن ئەردۆغانەوە دراوە

یاساناسان ناڕەزایەتیان دژی دەستبەسەرداگرتنی گەورە شارەوانی وان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەردۆغان لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردندا ئاماژەی بەو جۆرە هێرشانە کردووە

هێرشی سەرئیرادەی گەل

ناڕازیەتی لەسەر دەستبەسەرداگرتنی مافی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکی شارەوانی وان عەبدوڵا زەیدان بە فەرمانی ئاکەپە پەرە دەستێنێ. سەرەتا خەڵکی وان، دواتر گەلی کورد ڕژانە سەر شەقامەکان. هەروەها پارێزەران و چالاکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەردا ناڕەزایەتیان دەربڕی.

'دەستبەسەرداگرتن پلانێکی ڕێکخستن کراوە'

محەمەد کاراتاش بەرپرسی پێشووی لقی وانی ئیحد، ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا لە لێدوانەکانی ئەردۆغان تێگەیشتووە کە ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدرێت و ڕایگەیاند کە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی خەڵک دۆخێکی لەناکاو نییە. بەڵکوو بە پلانێکی ڕێکخستن کراو ئەنجامدراوە، دیارە کە ئەمە بەردەوام دەبێت، ئەوان داوای دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی دیکەش دەکەن، دەوترێت داواکارییان بۆ شارەوانی ڕێیا ئارموش کردووە. ئەردۆغان بەتایبەتی لە وتارەکەیدا لەسەر 'با دەم پارتی خۆی بسەلمێنێت ئاماژەی بەوەدا کە هەموو جۆرە هێرشێکی نایاسایی لە مەیدانی یاسایی دیموکراتیک دەکرێت.

'ئەوە سەرەتای هێرشی یەکلا کەروەیە'

کاراتاش ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو ڕووداوە پەیوەندی بە یاساوە نییە و ڕایگەیاند "هێرشەکان یەکلا کەرەوە نییە، ئەوە سەرەتای هێرشێکی گشتی و بەرفراوانە، نابێت ئەوە لەبیربکرێت کە ئەو کەسەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی داوە بڕیاری بەربەستی داوە، ماوەیەکە لەوێ مافی دەنگدانی نایاسایی و بەشدارە لە کارە نایاساییەکان ئەمە نیشانەی شکستی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی دۆڕاوە."

'گەل ئەمە نادادییە قبوڵ ناکەن'

پارێزەر جەمال دەمیر ڕایگەیاند کە هەوڵێک هەیە بۆ هێرشکردنە سەر ئیرادەی خەڵکی وان و ڕایگەیاند کە خەڵک ئەم هێرشە نایاساییە بۆ سەر ئیرادەی خۆیان قبوڵ ناکەن و دەڵێت بڕیارەکە هەم پێچەوانەی یاسایە و هەم نائەخلاقییە و دەڵێت، ئەگەر پرۆسەکە بەم شێوەیە ئەنجام بگرێت، ئەوا یاسای هێرشکار دێتە سەر کار.

'فەرمانەکە لەلایەن وەزارەتی دادەوە دراوە'

بەڕێوەبەری لقی وانی ،ئیحد، پارێزەر سینان هەڤاڵ ئاراس، هەروەها ناڕەزایی خۆی لە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیی گەورەی وان دەربڕی و وتی، "لە ساڵی ٢٠٢٢ مافی هەڵبژاردن بە هاوسەرۆکی شارەوانی وان، عەبدوڵا زەیدان درا. ئەم بڕیارە مسوگەر بوو. بۆیە بەپێی ئەم بڕیارە داواکاری بۆ کاندیدبوونی شارەوانی ئەنجامدرا، ئەگەر کەموکورتییەک لە بەڵگەنامەکاندا هەبووایە و بەربەستێک بۆ بەڕێوە بەری شارەوانی هەبووایە، ئەوا داواکارییەکە قبوڵ نەدەکرا، بەڵام وەزارەتی داد فەرمانی بە دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد کرد بڕیارێکی دیکە بدات، ئەم بڕیارە پێش ئەوەی پشتڕاست بکرێتەوە دەرچوو .بۆیە کردەوەکە بەتەواوی دژی یاسای هەڵبژاردنەکانە."