ئاشتی و پاراستنی تەنیا بە تێکۆشان بەدی دێت
سەرۆکی گشتی ئەمەپە سەیت ئاسڵان ڕایگەیاند کە پێویستە لەم پرۆسەیەدا هەنگاو بنرێت و جەختی لەوە کردەوە کە ئاشتی تەنیا بە تێکۆشان بەدی دێت و دەپارێزرێت.
سەرۆکی گشتی ئەمەپە سەیت ئاسڵان ڕایگەیاند کە پێویستە لەم پرۆسەیەدا هەنگاو بنرێت و جەختی لەوە کردەوە کە ئاشتی تەنیا بە تێکۆشان بەدی دێت و دەپارێزرێت.
پەکەکە ڕایگەیاند کە بە پێی بڕیارەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوباتەوە راگەیەندرا نزیکی دۆخەکە دەبێتەوە. سەیت ئاسڵان، سەرۆکی گشتیی پارتی رەنج هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەکە کرد و وتی: "مێژووی جیهان نیشانی دەدات کە ئاشتی و دیموکراسی تەنیا بە تێکۆشان بەدی دێت و دەپارێزرێت."
سەیت ئاسڵان ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەت ئارمانجیشی هەبێت، ناتوانێت هەبوونی پرسی کورد پشتگوێ بخات و وتی: "بەهێزکردنی دەسەڵاتداری بەرەی ناوخۆ لە بەرامبەر دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لە سەر تورکیای کردۆتە بیانوو بۆ ئەم پرۆسەیە. ئێمە ئەمەمان لە لێدوانە جۆراوجۆرەکانی سەرۆککۆمار ئەردۆغان و هەروەها سەرۆکی مەهەپە، دەوڵەت باغچەلی و نووسراوەکانی راوێژکارەکانی ئەردۆغاندا بینیوە."
دیارە سەرۆککومار ئەردۆغان و کەسانی دەوروبەری دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە وەک بەشێک لە سیاسەتەکانیان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتداری ئەردۆغان بەکار بێنن. بەڵام ئەوانەی تەنیا لەو چوارچێوەیەدا پرۆسەکە هەڵدەسەنگێنن، بێ ئاگان لە پێگە و قورسایی پرسی کورد و کاریگەرییەکانی پرۆسەکە."
هەروەها سەیت ئاسڵان ئاماژەی بەوەشکرد: "بە تێکۆشانەکانی هێزی گەلانی دیموکراتیک، هەروەها تێکۆشانی ئەوانەی ئاشتییان دەوێت، دەردەکەوێت کە ئەم پرۆسەیە دەگاتە کام ئاست."
هەروەها لە لایەکی ترەوە هەندێک هەنگاو هەیە کە پێویستە لە پێناو ئەم پرۆسەیەدا بنرێت. سەرەتا دەبێت سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکان، ڕۆژنامەنووسان، هاوسەرۆکانی شارەوانی و پارێزەرانی مافی مرۆڤ ئازاد بکرێن و سیاسەتی قەیومەکان هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەرکی هاوسەرۆکانی شارەوانیش ڕادەستی خۆیان بکرێتەوە. بە واتایەکی تر دەبێت ئەو مافانەی کە لێیان سەندراوەتەوە بگەڕێندرێنەوە و بەربەستەکانی بەردەم مافی خوێندن بە زمانی دایکی لاببرێن. ئەو ئەکادیمیستانەی ئاشتی کە بە ناڕەوا لە زانکۆکان بێ بەشکراون پێویستە هەموو مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە."
ئاسڵان لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەشی ڕاگەیاند، دەبێت بۆ چارەسەری پاراستنی گەل و دیموکراتیکی پرسی کورد لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان هەنگاو بنرێت، ئەڵبەت ئەم هەنگاوانەی کە باس دەکرێت، وەک هەنگاوی سەرەتایی دەبن بۆ ئەوەی هاندەری هەنگاوەکانی داهاتوو بنرێت.
هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی دەبێ پشتیوانی لە ئاشتی بکەن
ئاسڵان جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە هێزەکانی رەنج و ئاشتی پشتیوانی ئاشتی بکەن و ڕایگەیاند: "مێژووی جیهان ئەوە نیشان دەدات کە ئاشتی و دیموکراسی تەنیا بە تێکۆشان بەدەست دێت و تەنیا بە تێکۆشان دەپارێزرێت. بە واتایەکی دیکە تەنیا قازانج کردنی پرۆسەکە بەس نییە؛ بۆ ئەوەی ئەو ئاشتییەی کە بەدەست هاتووە لاواز نەبێت دەبێت تێکۆشان بەرز بکرێتەوە. لەناو ئەم پرۆسەیەدا، ڕەنگە کەسانێکیش هەبن کە ڕەخنە بگرن، ئەمەش شتێکی سروشتییە. بەڵام ئەوانەی لەبەردەم مێژوودا خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن دەبێت بە جدییەتەوە تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە."