ئێواره‌ی دوێنێ، زیندانی سیاسی، نه‌بی یاڤوز دوای ٣٠ ساڵ و شه‌ش مانگ له زیندانی جۆری ئێمی بافرا له سامسون ئازاد كرا. نه‌بی ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی چیمهنتهپه له ناوچه‌ی كۆناكی سه‌ر به پارێزگای ئیزمیر، كه تێیدا بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیشته‌جێن.
نه‌بی یاڤوز له‌به‌رده‌م بینای پارتی دیموكراتی گه‌لان، (هه‌ده‌په) به گوڵ پێشوازی لێكرا. نه‌بی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوانی ئه‌گه (ئه‌گه توهایده‌ر)، ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی، به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په و ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه پێشوازییان لێكرا.
"تێكۆشانمان به به‌رخۆدان گه‌وره ده‌بێت"
یاڤوز به گۆرانییه‌كی كوردی پێشوازی لێكرا و دواتر وتارێكی كورتی پێشكه‌ش كرد و وتی: "تێكۆشانمان زیاتر له ٥٠ ساڵه له لایه‌ن ده‌یان هه‌زار كه‌سه‌وه به‌رده‌وامه. تێكۆشانمان له سایه‌ی ڕه‌نج و تێكۆشانی گه‌ل به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌ی وایكرد له زیندان خۆڕاگری بكه‌ین، هیوا و بڕوا بوو. ئه‌وه‌ش هێزی به ئێمه به‌خشی. شانازی به تێكۆشانم ده‌كه‌م و پێی سه‌ربه‌رزم. سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه".
ئازادكردنی ئه‌و زیندانییه سیاسیه له كاتێكدایه ده‌بووایه شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئازاد بكرایه.
ژ.ن