ئایسەل تۆغلوک ئازاد کرا

ئایسەل تۆغلوک کە تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە، بە تۆمەتی وتارەکەی لە ساڵی ٢٠١٢ دەستبەسەرکرا، دواتر ئازاد کرا.

سیاسەتمەدار ئایسەل تۆغلوک بە تۆمەتی وتارەکەی لە ساڵی ٢٠١٢ لە شاری جولەمێرگ بە پاساوی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستن" لەلایەن پۆلیسەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا. پۆلیس دوای پشکنینی لە نەخۆشخانە، تۆغلوکیان بردە دادگا.

تۆغلوک، لە دادگای تاوانە قورسەکانی ٢٤ لە ئیستەنبوڵ لەبەردەم دادوەر ئامادەبوو، نەیتوانی وەڵامی پرسیارەکانی دادوەر بداتەوە و ڕایگەیاند، هیچم لەیاد نییە. پارێزەرەکانی ڕاپۆرتی دامەزراوەی پزیشکی دادوەری (ATK) کە "ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە" خستە بەردەم دادگا. هەروەها دادگا لێدوانەکانی تۆغلوکی وەک "ناتوانم وەڵامی پرسیارەکان بدەمەوە، هیچم لەیاد نییە" لە ئیفادەکەدا تۆمارکرد.

پاشان تۆغلوک ئازاد کرا.