ئازادکردنی زیندانییەکی سیاسی کە ٣٠ ساڵ زیندانی تەواوکردووە، بەشێوەی هەڕەمەکی دواخرا

رەمەزان ئیڵدەم کە ٣٠ ساڵە لە زیندانی دەوڵەتی تورکدا بە دیل گیراوە، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێ بنەما رێگریی لە ئازادکردنی دەکرێت. ئازادکردنی ئیڵدەم بۆ ماوەی سێ مانگ دواخرا.

ڕەمەزان ئیلدەم لە ناوچەی قۆسەری شاری ماردین لە مانگی تەمووزی ساڵی ١٩٩٣ دەستبەسەر کرا، کە ئەوکات تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو. ناوبراو لەلایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەتی تورک لە ئامەد،  کە بە هۆی کردەوە نایاساییەکانی ئەو دادگایە بەناوبانگ بوو، بە بانگەشەی 'تێکدانی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی دەوڵەت'، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.

ئیڵدەم لە ماوەی ٣٠ ساڵی زیندانی کردنیدا بۆ ٨ زیندان گواستراوەتەوە و دواجار لە زیندانی جۆری ( ت ) کە تیدا زیندانی کرا بوو، دەبوایە لە ٤ی تەمووزدا ئازادبکرایە، بەڵام دەستەی سەرپەرشتیاری و کارگێڕی زیندانەکە بۆچوونێکی هەڕەمەکی و بێ بنەمایان سەبارەت بە ئیڵدەم دەربڕی بەوەی کە 'هەلومەرجی لەبار نییە'. بەم بیرۆکە و بۆچوونە، ئازادکردنی ئیڵدەم بۆ ٣ مانگی دیکە دواخرا.

حەلیمە ئیڵدەم، تەمەن ٧٥ ساڵ کە دایکی ئەو زیندانیە سیاسیەیە دەڵێت، کوڕەکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانیەوە دەستگیرکراوە، چونکە کەسێک هەواڵی لێدابوو.

حەلیمە ئیڵدەم وتی "(هێشتاش پەشیمان نین ، هیچ ڕوونادات، ٣٠ ساڵ زیندانی تەواو بوو". ئیڵدەم ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ٣٠ ساڵ چاوەڕێی گەڕانەوەی کوڕەکەی بوون بۆ ماڵەوە، ئامادەکارییان کردووە بۆ پێشوازیکردن، بەڵام بە تەلەفۆن ئاگادارکراونەتەوە کە سزای ٣ مانگی دیکەی بەسەردا سەپێنراوە.

ڕەمەزان ئیڵدەمیش، وتی کە هەرچییەک دەبێت با ببێت  لە تێکۆشان و خەباتەکەی پاشەکشێ ناکات و وتی "چ دەبێت با ببێت من پەشیمان نیم. چونکە نادادپەروەری دەکرێت، دوژمنە، واز لە تۆ ناهێنێت".

دایە ئیڵدەمیش باسی لەوە کرد کە  پێش هەموو شتێک دەیەوێت کوڕەکەی خاوەنداری لە رێباز و کار و زمانەکەی بکات و وتی "من باوەڕم وایە ئەو و هاوڕێکانی لەسەر ڕێگای شەرەف و شکۆمەندین، ئێمەش ئەمەمان دەوێت، هیچ شتێک لەوە باشتر نییە".

هـ . ب