ئەدەگەبە بۆ چالاکییەکەی ستراسبۆرگ بانگەوازی بەشدار بوونی کرد
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی جەماوەری لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا سەبارەت بە هێرشەکانی سووریا و ڕۆژئاوا ئەنجامدەدات و بانگەوازی بەشداربوونی کرد.
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی جەماوەری لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا سەبارەت بە هێرشەکانی سووریا و ڕۆژئاوا ئەنجامدەدات و بانگەوازی بەشداربوونی کرد.
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) ڕایگەیاند سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا، باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا و ژنان لە بونیاتنانی سووریادا لە ٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە ستراسبۆرگ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی جەماوەری ئەنجامدەدات.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەدەگەبە گوترا: "بۆ ڕاوەستاندنی کۆمەڵکووژییەکان لە سووریا و سووریای دیموکراتیک کۆدەبینەوە".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەدەگەبە گوترا: "هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) کە بە پشتگیری هێزە ئیمپریالیستەکان و دەوڵەتە داگیرکەرەکان ڕژێمی ئەسەدی ڕوخاند و دەسەڵاتی بە دەست هێنا و سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA)ی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیادایە، دەیانەوێت سوریایەک بونیات بنێن کە جگە لەوان کەس مافی ژیانی نەبێت. کۆمەڵگە دێرینەکانی سوریا عەلەوی، کریستیان، کورد، سریانیەکان، دروز، هەموو چین و توێژە عەلمانیەکانی کۆمەڵگە و ژن لە ژێر هەڕەشەی هێزە جیهادیستییەکانن.
'لەگەڵ تێکۆشانی سووریای دیموکراتیکداین'
کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە جەماوەرییەکەی ستراسبۆرگ کە لە لایەن فیدراسیۆنی عەلەوییە عەرەبەکانی ئەوروپا و کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی عەولەوییەکانی ئەوروپاوە بەڕێوە دەچێت، بۆ ئاماژە کردن بە مەترسیی و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی نێونەتەوەیی دەبێتە کۆبوونەوەیەکی گرنگ. وەک یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا پشتگیری بەهێز دەبین جارێکی تر بانگەواز دەکەین گەلانی سووریا بە تەنها نین و لەگەڵ تێکۆشانی سووریا دیموکراتیکداین.
با لە ٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کاتژمێر ١١:٠٠ لە ستراسبۆرگ کۆببینەوە، بۆ سووریایەکی دیموکراتیک نەک شەرعییەتپەرەست، بانگەواز لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی بکەین کە هەڵوێست وەربگرێت".
٢١ ڕێکخراو و دامەزراوەکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ستراسبۆرگ بەشدار دەبن.