یڵدرم: گۆشەگیرییەی سەر ئیمراڵی لە هیچ شوێنێک دا نموونەی نییە

ئەحمەد یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ڕایگەیاند، لە هیچ شوێنێک دا هیچ نموونەیەکی ئەو ئەو گۆشەگیریەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوونی نییە ....

ئەحمەد یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ڕایگەیاند، لە هیچ شوێنێک دا هیچ نموونەیەکی ئەو ئەو گۆشەگیریەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوونی نییە و راشیگەیاند: "چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگ و دەبێتە سەرەتایەک".

بە بەشداریی ئەحمەد یلدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری گرازی نەمسا، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو.

"ئەو گۆشەگیرییە لە هیچ شوێنێکدا نموونەی نییە "

لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد یلدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە هیچ شوێنێک دا هیچ نموونەیەک لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوونی نییە و وتی: "چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە و دەبێتە دەستپێکێک. بۆ ئارامی و سەقامگیری لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا  پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری نەمێنێت و پارێزەران بتوانن بچنە ئیمرالی".

"دۆسیەی هەدەپە سیاسییە"

یڵدرم باسی لە کەیسی داخستنی هەدەپە کرد و وتی: "دۆسیەی هەدەپە دۆسیەیەکی یاسایی نییە و دۆسیەیەکی سیاسییە. ئێمە لە دژی ئەو  دۆسیەیە سیاسیە خەبات و تێکۆشانێکی سیاسی دەکەین. ئەگەر هەدەپەش دابخرێت، ئەوا ئەم گەلە بێ ئەڵتەرناتیڤ و بەدیل نین و ئامادەکاریش بۆ حیزبی جێگرەوە هەیە".

ژ.ت