ئەکین بۆ دەسەڵات: توندوتیژی ڕابگرن
وتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئەکین، بانگەوازی دەسەڵاتی کرد سیاسەتی توندوتیژی ڕابگرن، گوتی: "لەژێر هێرشی گەلانی ئەم وڵاتە دەمێننەوە".
وتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئەکین، بانگەوازی دەسەڵاتی کرد سیاسەتی توندوتیژی ڕابگرن، گوتی: "لەژێر هێرشی گەلانی ئەم وڵاتە دەمێننەوە".
وتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئەکین، کۆنفرانسی هەفتانەی پارتەکەی لە پەرلەمان بەست، تێیدا نرخاندنی بۆ ڕۆژەڤەکان کرد.
ئیبراهیم ئەکین سەرەتا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پیرسوسی کردەوە و ڕایگەیاند، خاوەندارێتی لە یادگاری و خەو و تێکۆشانیان دەکەن.
هێرشکردنە سەر ئێزدییەکان لە وێرانشار
ئەکین ئاماژەی کرد بە هێرشی جەردەوانەکان بۆ سەر ئێزدییەکانی وێرانشار، گوتی: "جڤاکی ئێزدی بەدرێژایی مێژوو ئاوارە و کۆمەڵکوژ کراون. ئێستەش، جەردەوان و چەتەکان لە وێرانشاری ڕحا، دەیانەوێت ئێزدییەکان لە خاک و ئاوەکەیان داببڕن. ئێزدییەکان ناتوانن بگەڕێنەوە گوندەکانیان. گۆڕەکانیان وێرانکراوە. لێرە بانگەواز لە پارێزگاری ڕحا دەکەم، خاوەندارێتی لە مافی هاوڵاتییە ئێزدییەکانمان بکەن و لە جەردەوانەکان بیانپارێزن".
هەروەها ئەکین ئاماژەی کرد بە ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان کە کوردستانی کردە چوار پارچە، دووپاتی کردەوە دەبێت دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی ببێتەوە، گوتی: "دەکرێت کۆمارێکی دیموکراتیک بە لۆزانێکی نوێ پێکبێت".
فشارەکانی سەر گەل
ئەکین ئاماژەی کرد بە توندوتیژی و فشارەکانی سەر گەل، گوتی: "لەپاڵ ڕەوشە ترسناکەکانی ئەم وڵاتەدا، توندوتیژییەکی مەزن هەیە. پۆلیس و سەربازەکان تیرۆر و توندوتیژییەکی نایاسایی بەکاردەهێنن. ئەم توندوتیژییە گەیشتۆتە هەموو بەشێکی تورکیا و بۆتە ڕۆتین. ئێمە ئەم مێژووە دەزانین. ئەوان ناتوانن جڤاک و وڵات بەڕێوەببەن، ئێستە فەرمان دەکەن بە توندوتیژی و ئەشکەنجە. دیموکراتیترین مافەکان سەرکوت و قەدەغە دەکەن.هەروەها توندوتیژی بەرامبەر دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای بەڕێوەدەچێت. هەموو هەفتەیەک توندوتیژی بەرامبەریان دەکرێت و دەستگیر دەکرێن. دەڵێین، دەمودەست ئەم توندوتیژییە ڕابگرن. لەژێر هەڕەشەی گەلاندا دەمێننەوە. دووبارە هۆشداری دەدەینەوە بە دەسەڵات".
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان
هەروەها ئەکین تیشکی خستە سەر قەدەغەی هاتوچۆ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەی خیزان لە بەدلیس، گوتی: "شتگەلی سەیر لە خیزان ڕوودەدەن. گەل ناتوانن بچنە دەرەوە، ناتوانن ئاژەڵەکانیان بەخێوبکەن، ناتوانن بچنە کێڵگەکانیان، گەل لەژێر فشاری دەوڵەتدایە. ئاگریان بەردایە دارەکانیان و خاکەکەیان بۆمباران دەکەن. ئەو زیهنیەتەی بۆمبارانی ئەوێ دەکات، شەرمەزار دەکەین. ئێمە لەگەڵ گەلەکەمانداین.
ئەکین ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای هەموو ڕەوشە دژوارەکانی تورکیا، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ئەرکی سەرەکییانە و ئەم بارە دەکەوێتە ئەستۆی ئەوان. هەروەها ڕوونی کردەوە، پارتەکەیان دووبارە خۆی ڕێکدەخاتەوە و هەموو شتێک لەگەڵ گەلدا دەگۆڕن.