یەکینەکانی تۆڵە لە ئیزمیر ئۆتۆمبێڵێکیان سووتاند

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید محەمەد سەڤگات رایگەیاند، لە ناوچەی بایراکلی ئیزمیر ئۆتۆمبێڵێکی کۆمپانیایەکی تایبەتی فاشیتەکانیان سووتاندووە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، "١٦ی تشرینی دووەم لە ناوچەی بایراکلی ئیزمیر یەکینەکانی تۆڵەی شەهید محەمەد سەڤگات لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی بازرگانی کۆمپانیایەک چالاکی ئەنجامداوە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵەکە سووتا و تەقیەوە و ترسێکی گەورەی لەناو فاشیستەکاندا دروست کرد و ئۆتومبێڵی فاشیستەکان بە گشتی بووە خۆڵەمێش.

یەکینەکانی تۆڵە ئاشکراشی کرد کە چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی شەهید محەمەد سەڤگات ئەنجامدراوە و وتی، "ئەوانەی کە دەبنە هاوکاری شەڕی فاشیست و سیاسەتی قێزەونی دەوڵەتی فاشیست لەدژی گەلی کورد، وەک رابردوو دەبنە ئامانجی ئێمە."

ف.ق