یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ١٠ شار چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز لە ١٠ شاری جیاواز چالاکیان ئەنجامدا و ئاماری چالاکیەکانیشیان لە راگەیێنراوێکیدا بڵاو کردەوە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز رایگەیاند هێزەکانیان لە ١٠ شاری جیاواز چالاکیان ئەنجام داوە. بە پێی راگەیێنراوەکەی یەکینەکانی تۆڵە، هێزەکانیان لە وان، ئامەد، ئێلح، ئیزمیر، ئاگری، سێرت و ئەستەنبول و ئەدەنە و مێرسین لە دژی کەسانی خایین و پۆلیسەکانی دەوڵەتی فاشیست تورک چالاکیان ئەنجام داوە.

زانیاریەکان لە بارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەیە:

وان

"یەکینەی تۆڵەی شەهید زەردەشت چی و شەهید زیلان سەمسور لە نزیک خوێندنگەی سەرەتایی سەمپاس لە یەنی مەحەلە لە دژی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک بە تەقەمەنی چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٢ پۆلیس بریندار بوون.

لە ٥ی تشرینی دووهەم لە گەڕەکی کارشییاکا ٢ سیخور و نۆکەری ئاکەپە سزا دران.

هەمان رۆژ لە یەنی مەحەلە بە چەکی سووک لە دژی ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس چالاکیەک ئەنجام درا. ئۆتۆمبیلی دوژمن لە ناوچەکە رایکرد.

٩ی تشرینی دووهەم لە گەڕەکی ئەسکەلەی ناوچەی توشبای ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پۆلیس سووتێنرا.

١٥ی تشرینی یەکەمیش وێستگەیەکی کارەبای (وان وەستان) لەناو برا.

ئامەد

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئامارا رۆناهی و شەهید دۆغا رزگار لە ٣ی تشرینی دووهەمدا لە ناوچەی ئۆغوزلار ٨ ئۆتۆمبیلیان سووتاند کە یەکێکیان بارهەڵگر بوو.

لە بەرواری ٤ بۆ ٨ی تشرینی دووهەم لە یەنی شەهر ناوەندێکی باز سووتێنرا. لە فارقینیش بە گولەی هەوایی و بۆمبی دەنگی لە دژی یەکەیەکی پۆلیس چالاکیەک ئەنجام درا و لە گەڕەکی قەلای فارقینیش لە دژی ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس بە چەکی سووک چالاکیەک ئەنجامدار.

١١ی تشرینی دووهەم لە فارقین بە تەقەمەنی لە دژی هێزەکانی پۆلیس چالاکیەک ئەنجامدرا. لە ١٣ی تشرینی دووهەمیش لە هەمان ناوچەکە وێستگەیەکی کارەبا سووتێنرا.

ئێلح

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید یلماز دەرسیم لە بەرواری ٢ی تشرینی دووهەم لە ناوچەی هۆزۆ ٣ ئۆتۆمبیلی تایبەت بە دروستکردنی قەرەقۆلیێک، سووتێنران.

لە بەرواری نێوان ٥ بۆ ١٣ی تشرینی دووهەم کارگەی ئەندامێکی ئاکەپە و دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری نۆکەرانی دەوڵەت سووتێنران. هاوکات دوو نۆکەری دوژمن کە بازرگانیان بە مادەی بێهۆشکەرەوە دەکرد سزا دران و گروپێکی بازرگانی کردن بە ژنانیش سزا درا.

ئیزمیر

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئارمانج ئامەد و شەهید رۆژ بۆتان لە ٩ تا ١٥ی تشرینی دووهەم لە ناوچەی کاراباخ کارگەیەکیان سووتاند و خاوەنەکەشی سزا درا کە کەلوپەلی بەرکەوتووانی بومەلەرزەی دەفرۆشت. لە بوجاش مارکێتێک بە ناوی شۆک سووتێنرا. لە ئەسەنلەریش ماڵێک کە کاری بازرگانیکردن بە مادەی بێهۆشکەرەی تێدا دەکرا، سوونێنرا. لە ناوچەی فۆچاش ناوچەیەکی کشتوکاڵی سووتێنرا. لە بایراکلیش ئۆتۆمبیلی نۆکەرێک سووتێنرا کە پرۆپاگەندەی بۆ ئاکەپە دەکرد.

ئاگری

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مازلوم ئاگر و شەهید هۆگر لە ١ تا ١٢ی تشرینی دووهەم لە ناوچەی بازید  دروشمەکانی هەنگای ئازادیان لە سەر دیوارەکانی شار نووسیەوە و لە ناوەندی شاری ئاگریش لە دوو شوێن بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجام دران.

سێرت

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەفرین لە بەرواری نێوان ١ بۆ ٧ی تشرینی دووهەم لە گەڕەکەکانی شار لە دژی سیستمی گۆشەگری دروشم نووسرانەوە و لە چەند ناوچەیەکیش لە بۆمبی دەنگی چالاکی ئەنجام درا.

سکەندەرون

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید حسێن، شەهید جیگەر ئامەد و شەهید عەلی نۆرشین لە ٤ی تشرینی دووهەم لە بولوت تەپە ئۆتۆمبیلێکی ئەندامانی مەهەپە و لە ٨ی تشرینی دووهەمیش لە ئەسەن تەپە ناوەندێکی باز سووتێنرا.

ئەستەنبول

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت لە بەرواری نێوان ١ بۆ ١٦ی تشرینی دووهەم لە سێ ناوچە ١٣ ئۆتۆمبیل و دوو مارکێتیان سووتاند.

ئەدەنە

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید رزگار تۆڵهلدان لە بەرواری نێوان ١ بۆ ٨ی تشرینی دووهەم لە ناوچەی پۆزانتی یورەگیر و ناوەندی شار ٦ ئۆتۆمبیلی فاشیستان سووتاند.

مێرسین

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید زەینەب ئامانۆس لە بەرواری نێوان ١ بۆ ٩ی تشرینی دووهەم لە چوارچێوەی هەنگاوی ئازادیدا دروشم نووسرانەوە و لە دوو ناوچەش بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجام دران و زیانێکی زۆری ماندی بەر ئەندامانی مەهەپە کەوت."

ز.ش