ئۆلان: میکانیزمی ڕەخنە و ڕەخنەدان دەگیرێتەبەر

حسێن ئۆلان، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، لەبارەی دۆخی ئێستاوە لە ڕێگەی کۆبوونەوەکان لەسەر بنەمای خۆجێیی ڕوونکردنەوە و بەرچاوڕوونی بە گەل دەدرێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەڵە نەکەن، میکانیزمی ڕەخنە و ڕەخنەدان دەگیرێتەبەر.

پارتی چەپی سەوز لە شارەکانی کوردستان ماڵ بە ماڵ، شەقام بە شەقام، گوند بە گوند کۆبوونەوە لەگەڵ گەل ئەنجام دەدات. لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان بە تایبەت لە جۆڵەمێرگ، بەدلیس، ئاگری و ئیدرێ کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت و بۆچوون و پێشنیاری گەل وەردەگیرێت.

حسێن ئۆلان، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی بەدلیس، لەبارەی کار و کۆبوونەوەکان کە لە شارەکانی کوردستان بەڕێوەدەچن، بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسەی کرد.

حسێن ئۆلان ڕایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ماوەی ڕابردوو بۆ پارتەکەمان ئەنجامێکی سەرکەوتووانە نەبووە و وتی: ئێمە ئەو ئەنجامانە بە شکستێک نابینین، بەڵام ڕوونیشە کە بە ئامانجەکەمان نەگەیشتین. ئێستا پێویستە هەڵسەنگاندنێک بۆ ئەو ئەنجامانە بکرێت. هەربۆیە پێویست بوو لەسەرەوە ڕێوشێنێک بگیرێتەبەر و لەبارەی دۆخی ئێستاوە لە ڕێگەی کۆبوونەوەکان لەسەر بنەمای خۆجێیی ڕوونکردنەوە و بەرچاوڕوونی بە گەل بدرێت و ئەو هەڵە و کەموکوڕیانەی رێگەیان نەدا بە ئامانجەکانمان بگەین، دەستنیشان بکرێت. بە ئەوەی جارێکی دیکە ئەو هەڵانە دووبارە نەکەینەوە، پێویستە میکانیزمی ڕەخنە و ڕەخنەدان بگیرێتەبەر.

"گەل خاوەنداری لە پارتەکەیان دەکەن"

ئۆلان باسی لەوەشکرد، گەل بە هەڵوێستيکی ڕاستگۆیانە و فیداکارانە خاوەنداری لە پارتەکەیان دەکەن و وتی: "گەل زۆر باش ئەمە دەزانێت؛ کە پارت پارتی ئەوانە. مامەڵەی گەل هەرگیز تاکەکەسی نەبووە، پەیوەندیی ئێستا بۆ بەرژەوەندی نییە. هەربۆیە گەل لە خاوەنداریکردن لە تێکۆشان و پارتی هەمیشە هەنگاوێک لە پێش بەڕێوەبەرانن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێموایە ئەنجامانەکانی هەڵبژاردن بوونە هۆی ئەوەی جارێکی تر پێداچوونەوە بە خۆماندا بکەین و بگەڕێینەوە بۆ جەوهەر، ڕیشە و بەهاکانمان. چونکە ئەم شتانە لە گەل، کلتوور، ناسنامە و جوگرافیای ئێمەدا بوونیان هەیە، خەباتەکە وەک جاران ماڵ بە ماڵ و شەقام بە شەقام، بەردەوام دەبێت. چاوەڕوانی گەل لە پارتی ئەوەیە کە خاوەنداریان لێ بکات. دەیانەوێت بەڕێوەبەرانی پارتەکە گرنگییان پێبدەن، بەتایبەت لەکاتی هەڵبژاردندا ڕاوێژیان لەگەڵ بکەن و گرنگی بە پێشنیارەکانیان بدەن.

ئۆلان جەختیشیکردەوە، ئەگەر ئەو خەباتەی لەئێستادا ئەنجام دەدرێت لەسەر بنەمای ڕاستی ڕاوەستەی لەسەر بکرێت و کاری کردەیی ئەنجام بدرێت، پێموایە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی داھاتوو دەبێت. تەنیا پێویستە ھەڵسوکەوت و مامەڵەیەکی ڕاستگۆیانە ھەبێت، داواکاری و پێشنیارەکانی گەل گرنگیان پێبدرێت. هەستکردن بە بێ هیوایی و بێ چارەسەریی و بێ باوەڕی هەستێکی زۆر خراپە.

ژ.ن