ئەلەفتەریا هامپی لە تۆرینۆ یادکرایەوە
گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵی کۆبوونەوە لەپێناو یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئەنتەرناسیۆنالیستی ئەڵمانی ئەلەفتریا هامپی، کە ساڵی ٢٠١٩ لە چیاکانی کوردستان شەهید بوو.
گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵی کۆبوونەوە لەپێناو یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئەنتەرناسیۆنالیستی ئەڵمانی ئەلەفتریا هامپی، کە ساڵی ٢٠١٩ لە چیاکانی کوردستان شەهید بوو.
گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست شەهید ئەلەفتریا (ئیڤا ماریا شتیگەر)ـیان یادکردەوە، لەبەردەم پەیکەری ئەو پارتیزانانەی لە شەڕی دژی نازییەکان شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، ئەلەفتریا لە ٢٥ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە لە هەرێمی سیدار لە گارە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی جەنگی داگیرکەری تورکەوە شەهید بووە.
لە مەراسیمەکەدا بە خولەکێک وەستان لە کەسێتی شەهید ئەلەفتریادا هەموو شەهیدانی ئازادی یادکرانەوە.
پاشان باس لە قسەکانی ئەلەفتریا کرا وەختێک وتی، دەچمە ڕۆژئاوا تا عەفرین بپارێزم لە داگیرکەری فاشیستی تورک.
لە مەراسیمەکەدا، گەنجان دووپاتیان کردەوە، درێژە بە تێکۆشان دەدەن تا سەرکەوتن و بەدیهێنانی خەون و ئامانجی شەهید ئەلەفتریا و هەموو شەهیدان.