ئەندامانی کەبەدەهە لە ئامەد لە پۆلیس و پاسەوانانی تورکیاندا
ئەندامانی کەبەدەهە لە ناوچەی سوری ئامەد لەدژی پۆلیس و پاسەوانان بە تەقەمەنی چالاکیان ئەنجامدا.
ئەندامانی کەبەدەهە لە ناوچەی سوری ئامەد لەدژی پۆلیس و پاسەوانان بە تەقەمەنی چالاکیان ئەنجامدا.
ئەندامانی تەڤگەری شۆرشگێری یەکگرتووی ژنان (کەبەدەکە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ کاتژمێر ٢٣:٣٠ی شەو، لە گەڕەکی سارایکاپی ناوچەی سوری ئامەد لەدژی پاسەوان و پۆلیسێک کە کۆنتڕۆڵی ناوچەکەیان دەکرد، بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدراوە. لە چالاکیەکەدا پۆلیسەکان سەریان لێشێوا و هەوڵیاندا خۆیان ڕزگار بکەن. هێزەکانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە چالاکیان ئەنجامدا و لە ناوچەکە دوور کەوتنەوە."
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە چالاکیەکە لە کەسایەتی غەریبە گەزەر بۆ تۆڵەی کۆمەڵکوژی ١٩ی کانونی یەکەم ئەنجامدراوە و چالاکیەکیانیان فراوانتر دەکەن.
ف.ق