ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا دژی هێرشەکەی بەلژیکا: ستەمی ئەردۆگان لە یەکێتی ئەوروپا جێگەی نابێتەوە!

ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا نیکۆلای ڤیلومسن، دەربارەی هەڵکوتانەسەر بینای مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی لەلایەن پۆلیسی بەلژیکاوە، گوتی: "ستەمی ئەردۆگان لە یەکێتی ئەوروپادا جێگەی نابێتەوە! نابێت ڕۆژنامەوانان دەستگیربکرێن، بەڵکو پێویستە بپارێزرێن!".

ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا نیکۆلای ڤیلومسن کە نوێنەرایەتی یەکێتی سور-سەوزی دانیمارک دەکات، ناڕازەیەتی دەربڕی دەربارەی هێرشی بەلژیکا بۆ سەر ستێرک تیڤی و تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەر.

ڤیلومسن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هێرشکردنە سەر دامەزراوە چاپەمەنییەکانی شەرمەزارکرد و بەڵێنی دا بە بەردەوامبوونی ڕۆژنامەگەریی ئازاد و دادپەروەر و شەفاف، گوتی: " ستەمی ئەردۆگان لە یەکێتی ئەوروپا جێگەی نابێتەوە! لەلایەن ڕوسیاوە بێت یان تورکیا، پێویستە ئازادی چاپەمەنی بپارێزین. نابێت ڕۆژنامەوانان دەستگیربکرێن، بەڵکو پێویستە بپارێزرێن!".