ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە کۆبوویەوە
ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە دوای کۆنگرەی گشتیی هەدەپە کۆبوویەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هێڵی خەبات و تێکۆشانی سەردەمی نوێ دیاری دەکرێت.
ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە دوای کۆنگرەی گشتیی هەدەپە کۆبوویەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هێڵی خەبات و تێکۆشانی سەردەمی نوێ دیاری دەکرێت.
پێنجەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ٣ی تەموز لە یاریگای وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لەکۆنگرەکەدا ١٠٠ ئەندامی سەرەکی و ٥٠ ئەندامی یەدەک و ٣٠ ئەندامی فەخری هەڵبژێردران.
دوای کۆنگرەکە، ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە بارەگای گشتیی حزبەکەیان کۆبوونەوە. ٦٣ ئەندامی ژنی ئەنجوومەنی پارتی هەدەپە و پەرلەمانتارانی هەدەپە ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون.
کۆبوونەوەکە بە هەڵسەنگاندنی پرۆسەی سیاسی و ڕێکخستنی ئەنجومەنی ژنان و دیاریکردنی هێڵی خەبات و تێکۆشانی قۆناغ و پرۆسەی نوێ بەردەوامە.
دوای کۆبوونەوەکە، دەستەی گشتیی ژنان و وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە دادەمەزرێت.
ژ.ت