یەپەژە شەهیدبوونی ئێزدا بەرخۆدان جودی ڕاگەیاند
یەپەژە ناسنامەی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند بەناوی ئێزدا بەرخۆدان جودی کە لە ٩ ی ئاب لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆ شەهید بووە.
یەپەژە ناسنامەی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند بەناوی ئێزدا بەرخۆدان جودی کە لە ٩ ی ئاب لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆ شەهید بووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی گشتی یەپەژەدا، بەم جۆرە زانیاری دەربارەی شەڕڤانە شەهیدەکە بڵاوکراوەتەوە:
"لەم وڵاتەدا، ژنە قارەمانەکان بە پەیوەندیکردن بە ڕیزەکانی ئازادییەوە، دڵسۆزی و پەیوەستبوونیان بە بەهاکانی شۆڕشەوە بەرجەستە کرد.
هاوڕێمان لینا عەلۆ بە ناسناوی "ئێزدا بەرخۆدان جودی" پاکی دڵ و مێشکی پاراست لە خڵتەی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، لەپێناو بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد و یەکسان، لەسەر ئەم بناغەیە لە تەمەنێکی کەمەوە پەیوەندی کرد بە ڕیزەکانی ئازادییەوە لە شاری عەفرین. ئەو چاندە وڵاتپارێزەی تێیدا گەشەی کرد، ڕۆڵی مەزنی گێڕا لە پێکهاتنی کەسێتی هاوڕێ ئێزدا. برای شەهید ئێزدا، ئەسڵان قەندیل لە بەرخۆدانی مێژوویی کۆبانێدا چووە کاروانی نەمرانەوە، لێرەشەوە هاوڕێ ئێزدا شوێنکەوتنی دۆزی شەهیدانی کردە پێوەری سەرەکی ژیان.
هاوڕێ ئێزدا بە ڕۆحە گەنجەکەی درێژەی بە خەونی مناڵی دا، بۆ تێکۆشان لەپێناو ئازادی وڵات. هاوڕێ ئێزدا کۆششێکی مەزنی دەرخست لە پتەوکردنی تێکۆشان و بەرخۆدان لەپێناو عەشقی ژیانێکی ئازاد. وەک هاوڕێیەکی گەنج لە ڕیزەکانی ئازادی، هەردەم سەرچاوەی مۆراڵ و جۆشوخرۆشی دەوروبەرەکەی بوو. کۆشش و قوربانیدان بوونە دوو چەمکی دیار لە کەسێتی هاوڕێ ئێزدا.
گوتەی "جوانترین ژنانی جیهان، بەگژ دزێوترین پیاوانی جیهاندا دەچنەوە"، بەهۆی هاوڕێیانی وەک ئێزداوە، مانا ڕاستەقینەکەی وەرگرت. هاوڕێمان ئێزدا، لە ئازادکردنی ڕەقە و دەیرەزۆر، دژی هێرشە دڕندانەکانی داعش وەستایەوە. لەپێناو ئازادکردنی گەلەکەی و ژنان لە ستەمی داعش، بە هێز و باوەڕێکی مەزنەوە سەنگەرەکانی پێشەوەی گرت. هاوڕێ ئێزدا، خاوەنی تێگەیشتنێکی قووڵ بوو بۆ سیاسەتی قڕکردن و چەوسانەوە و داگیرکاری هێزە هەژموونگەراکان. بەم هۆیەوە، تا دوا هەناسەی ژیانی، هێڵی ژیانی ئازادی بەرجەستە کرد لە کاروانەکەیەدا لەنێو دۆزی ئازادی گەل.
هاوڕێمان ئێزدا، ئەوکاتەی لە ئەرکە شۆڕشگێڕییەکەی خۆیدا بوو، لە ٩ ی ئاب، تووشی ڕووداێک هات، بەهۆیەوە شەهید بوو، چووە کاروانی نەمرانەوە.
ڕۆحە گەنج و دڵسۆزەکانی دۆزی ئازادی گەل، هیوای ئێمەن، ڕێگەی پاشەڕۆژ ڕووناک دەکەنەوە. هاوڕێمان ئێزدا یەکێکە لەو هاوڕێیانەی ڕۆحی بەردەوامیی شۆڕش بەرجەستە دەکەن. سەرەتا، گەرمترین سەرەخۆشی دەنێرین بۆ بنەماڵەی هاوڕێی هێژامان ئێزدا و هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان. بەردەوام دەبین لەسەر ڕێگەی شەهیدان و بەڵێنەکەمان بە هاوڕێیانمان بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی ئازاد.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئێزدا بەرخۆدان جودی
ناو و پاشناو: لینا عەلۆ
ناوی دایک: وەسفیە
ناوی باوک: حیکمەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ ی ئابی ٢٠٢٣ / تەبقە