ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردیدا سەپاند

دەوڵەتی ئێران مامۆستای زمانی کورد سۆما پوورمحەمەدی لەکاردوورخستەوە و سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای دەوڵەتی ئێرانەوە سزای ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە لە کار و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرماشان بەسەر مامۆستای زمانی کوردی سۆما پوورمحەمەدیدا سەپێندرا.

سۆما پور محەمەدی کە مامۆستای زمانی کوردییە و هاوکات ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نوژینە، تۆمەتی "رێکخستنی گروپ و رێکخراو بەمەبەستی زیانگەیاندن بە ئاسایشی ئێران"ی ئاراستە کراوە.

پێشتریش سۆما پورمحەمەدی بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە ئاسایشی گشتیی سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.

هـ . ب