ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر هونەرمەند توماج ساڵەحی‌ سەپاند

دادگای کۆماری ئیسلامیی شاری ئەسفەهان سزای لەسێدارەدانی بەسەر ڕاپەڕی لوڕستانی، توماج ساڵەحی سەپاند.

هونەرمەندی ڕاپەڕی خەڵکی لوڕستان، لە سەروەختی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستبەسەرکرا و پاش ساڵێک لە ئەشکەنجە و توندوتیژی لە زیندانەکانی ئێران، ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

پارێزەری هونەرمەندەکە، ئەمیر ڕەئیسیان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: "دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری ئەسفەهان موەکیلەکەمی بە تۆمەتی "خراپەکاری لەسەر زەوی" بە سێدارە سزا داوە، لە کاتێکدا پێشتر لە پای ئەو تۆمەتە بە شەش ساڵ و نیو زیندانی سزا درابوو".

پارێزەرەکانی هونەرمەندەکە ڕایانگەیاند بڕیارەکە ناڕەوایە و تانەی لێ دەدەن، هەروەها دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە چالاکوانان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەڵمەتی دانانی هاشتاگی "توماج صالحی"یان دەست پێ کرد.