ئێشکگری دادپەروەری لەبەردەم وەزارەتی داد ٨٠ ڕۆژە بەردەوامە

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ٨٠ ڕۆژە لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە.

رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدەن.

هەروەها سەڤینچ چاکیر کە کوڕەکەی لە هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەمموزی ٢٠١٦ گیرا، لەژێر کاریگەریی ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد دەستی بە چالاکی کردبوو، سەڤینچ لە ڕۆژی شەشەمدا درێژەی بە چالاکییەکەیدا.

دایکە شەنیاشار پاش ئێشکگری لەگەڵ کوڕەکەی فەرید شەنیاشار چوونە پەرلەمان.