ئێشکگری دادپەروەری: ئەم دیمەنە شەرمە بۆ وەزارەت

ئەمینە شەنیشار سەرەڕای ڕێگرییەکانی وەزارەتی دادی تورک، درێژەی بە ئێشکگری دادپەروەری دا.

ئەمینە شەنیاشار

رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەریان گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ئێشکگرییەکە لە ڕۆژی ٧٧ هەمیندا بەردەوام بوو. پۆلیسەکان ویستیان چالاکییەکەی ئەمینە شەنیاشار ئاستەنگ بکەن و بەردەم وەزارەتیان گرت. بەڵام بەرخۆدانی ئەمینە شەنیاشار ڕێگرییەکانی هەڵگرت.

ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد ڕایگەیاند تا کوڕەکەی ئازاد نەکرێت درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدات.

پەرلەمانتاری دەم پارتی کۆجالی، عومەر فاروق سەردانی چالاکییەکەی کرد و ڕایگەیاند فەرید شەنیاشار چەندین جار ئەم ناهەقییەی لە پەرلەمان باسکردووە و پەرلەمانتارانی ئاکەپە هەوڵیانداوە بێدەنگی بکەن، گوتی: "پێویستە هەموومان بە ئەرکی خۆمان هەستین و دادپەروەری پێکبهێنین. لێرەوە بانگەواز لە ٨٥ ملیۆن کەس دەکەم، لێرە دایکێک لەبەردەم وەزارەتی داد داوای دادپەروەری دەکات. ئەم دیمەنە شەرمە بۆ وەزارەتەکە".

عومەر فاروق ڕایگەیاند دەبێت دادگایەکی دادپەروەر ئەنجام بدرێت و تاوانبارانی ڕاستەقینە سزابدرێن.