ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لەلایەن دەستەیەک لە دوسلدرۆفەوە درێژەى هەیە

ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لەلایەن دەستەیەک لە کوردستانیانی شاری دوسلدۆرفەوە بەردەوامی هەیە.

ئێشکگریی ئازادی لە پێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستپێکردووە و ماوەى ٤٦٥ هەفتەیە بەردەوامە.

چالاکییەکە هەموو هەفتەیەک لەلایەن دەستەیەک لە کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و ئەم هەفتەیە چالاکییەکە لەلایەن دەستەیەک لە کوردستانیانی شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێت.

ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە بریتین لە ئایڤاز ئەجە، بەدران ئایدەنیز و ئایڤاز ئاجار.

ئاێڤاز ئەجە بە ناوی دەستەکەوە راگەیاندراوێکی خوێندەوە و رایگەیاند، یادی شەهیدانی مانگی ئایار بەرز رادەگرن و لەسەر هێڵی شەهیدان درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەن. ئایڤاز ئەجە سڵاوی لە بەرخودانی گەریلا لە دژی داگیرکەری و بەرخودانی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری کرد.

ئایڤاز ئەجە راشیگەیاند، بێدەنگیی ئەوروپا بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە دەکەن و وتی، ئەوروپا و مرۆڤایەتی قەرزداری کوردن، چونکە کورد بەڵای شەڕی جیهانیی چەتەکانی داعشی تێکشکاند.

ئایڤاز ئەجە ئەوەشی راگەیاند، گەلی کورد تێکۆشانی ئازادیی بۆ ئازادیی رێبەرەکەی خۆی سەردەخات و لەو پێناوەشدا لە هەموو گۆڕەپانەکاندا تێکۆشان گەورە دەکات.

ئایڤاز ئەجە وتی، "گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە" و داوای لە دەوڵەتە ئەوروپییەکان کرد، کە خۆیان بە داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی دەزانن، دەست لە سیاسەتی جوت ستاندەردی (سیاسەتی بانێک و دوو هەوا) لە دژی گەلی کورد هەڵبگرن.

ئایڤاز ئەجە سەرنجی خستەسەر راگەیاندراوی نووسینگەى مافەکانی سەدە، کە چەند رۆژ لەوە پێش بڵاوکرایەوە و وتی، "سەپاندنی سزای دیسیپلین بەسەر رێبەرەکەماندا بە هیچ شێوەیەک لەلایەن گەلی کوردەوە قبوڵ ناکرێت" و داوای لە گەلی کورد کرد، لە هەموو گۆڕەپان و شوێنەکاندا بەرخودان گەورە بکەن.

ژ.ت