ئیبراهیم بیلمەز: وێڕای پرۆسەکە هێشتا گۆشەگیری بەردەوامە

وێڕای ڕۆشتنی چەند جارەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، بەڵام گۆشگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، لەو ڕووەوە پارێزە ئیبراهیم بیلەمەز ڕایگەیاند هەفتانە بۆ ئەنجامدانی دیداری ئیمراڵی داواکاری تۆمار دەکەن، بەڵام هیچ وەڵامێکییان نادرێتەوە.

ماوەیەکە لە نێوان ڕێبەر ئاپۆ و لایەنە سیاسییەکانی دەوڵەتی تورکدا هەندێک چاوپێکەوتن ئەنجام دراون، لە ئەنجامی ئەم چاوپێکەوتنانەدا شاندێک کە لە پەڕلەمانتارانی دەم پارتی پێکدێت چوونە دوورگەی ئیمراڵی و دواتر لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە. دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چەکدانان، پەکەکەیش بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی ئەم بانگەوازییەی دایەوە.

هەرچەندە ماوەیەکە شاندەکە دەچێتە ئیمراڵی بەڵام هێشتایش گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. لە بارەی ئەم بابەتەوە ئیبراهیم بیلمەز پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ لە نوسینگەی یاسایی سەدە ڕایگەیاند، ئەوان بۆ ئەنجامدانی دیدار هەفتانە بە پارێزەر و بنەماڵەکانیشەوە داواکارییان تۆمار کردووە، بەڵام هێشتا هیچ وەڵامێکییان نەدراوەتەوە. بیلمەز ئاماژەی بەوەدا وەڵام وەرنەگرتن و ڕێگری لە ئەنجامدانی گۆشەگیری گوزارشتە لەوەی کە هێشتا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئاماژەی بەوەشدا وێرای سەردانیکردنی شاندەکە، بەڵام هێشتا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردوامە و هیچ بنکێکی یاسایی لە ئیمراڵییدا پەیڕەو ناکرێت و گوتی: "مادام لە قۆناغێکی مێژووییداین، دەبێت هەلومەرجی ڕەخساندنی ئەو پرۆسەیە برەخسێندرێت. بەلانی کەمەوە دەبێت پرسە یاساییەکانی وەک مافی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکاندا، مافی تەلەفون کردن و مافی ڕاگەیاندن جێبەجێ بکرێت."

'ماوەی ١٠ ساڵە ئەم هەموارکردنەوەیە ئەنجام نادرێت'

بیلەمەز لە بەردەوامییدا سەرنجی خستەسەر گرنگی داننان بە 'مافی هیوا'دا و ڕایگەیاند دەبوایە ١٠ ساڵە ئەمە پەسەند بکرابایە، بابەتی داننان بە مافی هیوا پرسێکی یاساییە و گوتی: "پەیوەست بە داواکاری ئێمەی پارێزەرانەوە لە ساڵی ٢٠١٤دا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا (DMME) دەربارەی دۆسییەی بە ناوی 'ئۆجالان ٢' دا بڕیارێکی دا و لە بڕیارەکاندا جەخت لەوەکراوەتەوە سزایی زیندانی هەمیشەیی قورس، پێشێلکردنی قەدەغەی ئەشکەنجەیە. بۆیە ئەمە ماوەی ١٠ ساڵە، یانی لە کاتی وەرگرتنی ئەم بڕیارەوە تا ئێستا بەڕێز ئۆجالان و هەزاران زیندانیکراوی دیکە کە سزای زیندانیکردنی هەمیشەییان بەسەردا سەپێندراوە، لە ژێر ئەشکەنجەدان. بۆیە دەبوایە تورکیا پێش ١٠ ساڵ دەربارەی ئەم بابەتە هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام دابایە؛ ئەمەش پەیوەندی بە بابەتەکانی ئەمرۆ و گرێدراوی پرۆسەکە نییە. تورکیا ئەندام و واژۆکەری پەیامانە نێونەتەوەییەکانە. هەموو بریارەکان تورکیاش دەگرێتەوە. هەروەها هەموو ئەم بڕیارانە زۆرەملێی لەسەر تورکیا نەسەپێندراوە، تورکیا بە خواست و ئیرادەی خۆییەوە بووە بە ئەندام. دەبێت پرسە یاساییەکانی ئەم بابەتە جێبەجێ بکات. کەچی ماوەی ١٠ ساڵە پێشێلی دەکات."

بیلەمەز ئاماژەی بە بڕیاری ١٧-١٩ی ئەیلولی کۆمیتەی وەزیرانی ئەورووپا کرد و جەختی کرەوە لەوەی دەبێت تورکیا لەماوەی ساڵێکدا ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات.

'دەبێت هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێت'

ئیبراهیم بیلمەز ئاماژەی بەوەدا پێش هەموو شتێک پێویستە هەموارکردنەوەی یاسایی بکرێت و دەسنیشانی کرد ئەم گۆرانکارییانە پەیوەستن بە نیشاندانی ئیرادەی سیاسییەوە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "پێش هەموو شتێک دەبێت ماددە یاساییەکانی جێبەجێکردنی سزا، یاسایی سزای تورک (TCK) و یاسایی تێکۆشانی تیرۆر (TMK) بگۆڕدرێن و هەموارکردنەوەی نوێ بکرێ و جێگەی ئەمەش پەڕلەمانە. ئەمە کارێکی قورس نییە و پێویستە ئەنجام بدرێت. هەروەها لەبەر ئەوەی پرسێکی یاساییە، لەو باوەڕەداین ئۆپۆزسیۆنیش پشتگری ئەمە بکات. ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە پێویستە ئیرادەی سیاسی ئەم خواستەی هەبێت".