ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە شاری سوور

گوڵان فایتمە ئۆنکۆڵ، هاوسەرۆکی شارەوانی سوور ڕایگەیاند، ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی بۆ سوور دادەمەزرێنن و دۆخی مێژوویی و کولتووری شارەکە دەپارێزن.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە شاری سوور

گوڵان فاتیمە ئۆنکۆڵ، یەکێک لە هاوسەرۆکانی شارەوانی شارۆچکەی سووری ئامەد، هەڵسەنگاندنی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن و تێبینییە سەرەتاییەکانی سەبارەت بە شارەوانی بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات باسکرد.

گوڵان فاتیمە ئۆنکۆڵ ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ دەستپێکردنی خەباتی هەڵبژاردن، بە ڕۆحێکی گەورەی سەفەر بەرییەوە لەگەڵ ڕێکخستنی شار و گەل لە سوور دەستیان بە کار و خەبات کرد. گوڵان ڕوونیکردەوە، سەرەتا، دەستمان بۆ گەلەکەمان درێژکرد و باسی زیانەکانی قەیومەکانمان کرد، باسمان لە گرنگی بەکارهێنانی ئیرادەمان لە ڕۆژی هەڵبژاردندا کرد، چووینە قوتابخانەکان و دەنگی ئەوانمان بەدەست هێنا کە زۆر گرنگ بوو ."

ئەمین چەلیک شەهیدی دیموکراسی

هەروەها گوڵان فاتیمە ئۆنکۆڵ ڕوونیکردەوە، لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ڕووداوێکی دڕندانە ڕووید و وتی: "وتەبێژی مەیدانیمان و ئەرکدارێکمان لە قوتابخانە، هەڤاڵمان ئەمین، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. گەل شەهیدی دیموکراسی خۆی بە خاک سپارد، ئەمە گررژییەکی گەورەی لێکەوتەوە ، ئەم کردەوە کارێکی زۆر نامرۆڤانە بوو.گوڵان فاتیمە ئۆنکۆڵ هێنایە زمان کە سەرکەوتنی سوور و سەرکەوتنی هەڵبژاردن پێشەکەشی هاڤاڵ ئەمین چەلیک دەکەین و هەموو کاتێ ڕێز و وەفامان بۆ کار و چالاکییەکانی دەبێت.

وەرن با سوور بکەینە شاری ژن، منداڵ و کەمئەندامان

لە درێژی قسەکانیدا گوڵان فاتیمە وتی، "سور شارێکە لە خۆیدا خۆبەڕێوەبەرییە، جیاوازیی زۆری هەیە، زۆر کولتوور، رەوشی مێژوویی جیاواز، زمان و ئایین لە خۆی دەگرێت. ماوەی ٨ ساڵە هەوڵیانداوە بە سیاسەتی قەیومەوە ئەم تایبەتمەندییەی شارەکە تێک بدەن، لە هەمان کاتدا لە سوور کۆچبەری زۆر کراوە. هەر بۆیە ئێمە هەوڵدەدەین گەل بگەڕێنێتەوە سەر ماڵ و ژیانیان، گەلەکەمان، بنەماڵەکان چاوەڕێی چارەسەرکردنی ئەم کێشانەمان لێدەکەن بە کار و تێکۆشانمان لە شارەوانیەوە دەمانەوێت شاری سوور بکەینە شارێک بۆ کەمئەندامان، خزمەتکردن بە گەل و بەجێگەیاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان و دەمانەوێ بیکەینە شارێک بە ئیرادەی خۆبەڕێوەبەری ئیدارە بکرێت."