ئیهەدە: لە ئەنادۆڵیای ناوین ٤٢ زیندانی گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی لقی ئەنقەرەی ئیهەدە دەربارەی زیندانەکانی ئەنادۆڵیای ناوین بۆ ساڵی ٢٠٢٣، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە زیندانە جیاوازەکاندا لانی کەم ٤٢ زیندانی گیانیان لەدەستداوە.

کۆمیسیۆنی زیندانەکانی لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) "ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ ی زیندانەکانی ئەنادۆڵیای ناوین"ی ئاشکرا کرد، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە زیندانە جیاوازەکاندا لانی کەم ٤٢ زیندانی گیانیان لەدەستداوە. بەڵام بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان زانیاری گیان لەدەستدانەکان بۆ ڕای گشتی بڵاوناکاتەوە.

هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەهۆی سیاسەتی گۆشەگیرییەوە مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کردووە و لانی کەم هەزار و ٧٣٥ پێشێلکاری مافی تەندروستی ڕوویانداوە.