هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئیلهام ئەحمەد سەبارەت بە رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد راگەیەندراوێکی لە سەر هەژماری خۆی لە دیجیتاڵ میدیا بڵاوکردەوە.
ئیلهام ئەحمەد وتی، "ئێمە ئەمرۆ رایدەگەیەنین کە دیکتاتۆریەت کۆتاییهات، ئێمە رابردوو لە پشت سەرمانەوە جێدەهێڵین و بۆ داهاتوویەکی دیموکراتیک و دادپەروەرانە بۆ گەلانی سوریا لە چاوەڕوانی یەکخستنی هەوڵەکان دەست بە هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ دەکەین. ئێمە دەنگی فیشەکەکان رادەگرین و لە سەر بنەمای بونیادنان و ئاشتی دیالۆگ بە بنەما دەگرین".