ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كان له شاری هانۆڤه‌ر بۆ ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان كرد
له‌شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئینته‌رناسیۆنالیست له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆسه‌ر ڕۆژئاوا، ڕێپێوانیان كرد.
له‌شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئینته‌رناسیۆنالیست له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆسه‌ر ڕۆژئاوا، ڕێپێوانیان كرد.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا كه به‌شه‌و ئه‌نجامدرا، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی ئا‌ڵمانیا شه‌رمه‌زار كرا.
گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆنالیست، له كاتی چالاكییه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نراوێكیان خوێنده‌وه و ڕایانگه‌یاند، هاوكارییه‌كانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا له‌ڕووی چه‌كه‌وه بۆ توركیا له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌ڵمانیاوه له زیادبووندا.
ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كان داوایان له گه‌نجان كرد، خۆیان به‌ڕێكخستن بكه‌ن و ڕاشیانگه‌یاند، به فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان نوێنه‌رانی شۆڕشگێڕان شه‌هید ده‌كرێت. شه‌هید ژیان تۆڵهه‌ڵدان، شه‌هید یوسرا ده‌رویش و شه‌هید سۆسن بیرهات، ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكن له‌و ده‌یان كه‌سه‌ی كه كوژراون".
چالاكییه‌كه به دروشمی "بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا" كۆتایی هات.
ژ.ن