ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی نوێی جەهەپە هەڵبژێردرا

لە ٣٨ەمین کۆمەڵەی ئاسایی جەهەپەدا ئۆزگور ئۆزەل لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا وەک سەرۆکی گشتیی ئەو حزبە هەڵبژێردرا.

لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتییدا کەمال کلیچدار ئۆچڵو و سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل خۆیان کاندید کرد. لە گەڕی یەکەمدا هیچکام لە کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەوتە گەڕی دووەمەوە.

لە گەڕی دووەمدا لە کۆی هەزار و ٣٦٧ نوێنەری ٨١ شار کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیدا کردبوو، ٨١٢ کەسیان دەنگیان بە ئۆزگور ئۆزەلدا وەک سەرۆکی نوێی جەهەپە.

هـ . ب