دەوڵەتی ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانێکدا سەپاند
دەوڵەتی ئێران سزای پێنج ساڵی زیندانی بەسەر چالاکوانی مافی مرۆڤ "گوڵڕوخ ئێرایی" سەپاند، بە پاساوی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو.
دەوڵەتی ئێران سزای پێنج ساڵی زیندانی بەسەر چالاکوانی مافی مرۆڤ "گوڵڕوخ ئێرایی" سەپاند، بە پاساوی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو.
دادوەریی دەوڵەتی ئێران چەندین حوکمی دیکەی بەسەر "گوڵڕوخ ئێرایی" سەپاند، وەک دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەی، قەدەغەکردنی جێهێشتنی وڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ، ڕێگری لە مانەوەی لە تاران، بەشداریکردن لە پارت و گردبوونەوەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ.
سەرچاوەیەکی نزیک و ئاگادار لە بنەماڵەی "گوڵڕوخ ئێرایی" ڕایگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوەی تاران بەبێ هیچ بەڵگە و دیکۆمێنتێکی تۆمەتبارکردن، بڕیاری لە دۆسیەی چالاکوانەکە داوە.
دەوڵەتی ئێران ماوەی دە مانگە چالاکوانی مافی مرۆڤ "گوڵڕوخ ئێرایی" دەستگیرکردووە و خراوەتە زیندانی بەدناوی ئەڤین، بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان.