ڕۆژنامەوان ئەرسەلان خرایە زیندانی تاکەکەسییەوە
پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، فورات جان ئەرسەلان، خرایە زیندانی تاکەکەسی.
پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، فورات جان ئەرسەلان، خرایە زیندانی تاکەکەسی.
پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، فورات جان ئەرسەلان، لە ٢٥ ی تەمموز لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری ئامەد، بەو پاساوەی "کارمەندی دەوڵەتی دەکاتە ئامانج" دەستگیرکرا. بەو پاساوی لەسەر دۆسیەی ئەرسەلان ناوی "ڕێکخستن" نەنوسراوە، گوازرایەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی.
ئەرسەلان چاویکەوت بە پارێزەرانی و ڕایگەیاند سەرەتا خراوەتە قاوشی مەحکومانی دادوەری لە زیندانی سینجان، لەسەر سکاڵای داواکار گوازراوەتەوە بۆ زیندانی سینجانی ژمارە ١ تیپی F.