ژنانی کورد لە روسیا گۆشەگیر ئیمڕالیان شەرمەزار کرد

ژنانی کورد لە هەرێمی کراسنۆداری روسیا، گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزار کرد.

ژنانی کورد لە ناوچەی پلاتنیرۆڤکای هەرێمی کراسنۆداری روسیا، گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد. ژنان هەروەها هاوکاری پەدەکەیان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی کوردی کراسنۆدار نەجیفەە ئەحمەدۆڤا قسەی کرد و رایگەیاند، گۆشەگیری رەها کردەوەیەکی دژی مرۆڤایەتیە و وتی، "ترسی دەوڵەتی فاشیستی تورک ئەوەیە کە کاریگەری رێبەر ئۆجالان لەسەر کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە."

ئەحمەدۆڤا پشتگیری ژنانی بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان دەربڕی و ئاماژەی بە هێرشی قڕکردن و داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا. هەروەها سیاسەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات  و وتی، " دەوڵەتی فاشیستی تورک پشت بە خیانەتی بارزانی دەبەستێت و هەموو رۆژێک شەنگال و رۆژئاوا بۆردومان دەکەن. هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و گەریلاکان."

ف.ق