ژنانی پرشنگی رۆژ ٤ کارگە و ١١ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانی سووتاند

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند، لە بورسا، مێرسین و ئەستەنبوڵ لەدژی پۆلیس و فاشیستەکان چالاکیان ئەنجامداوە و ٤ کارگە و ١١ ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە.

دەستپیشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لە راگەیەندراوێکدا زانیاری لەسەر چالاکیەکانی ٨-٩ی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٨ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا، لە گەڕەکێک کە فاشیستێکی زۆری تێدایە، یەکینەکانمان لەبەرانبەر ئۆتۆمبێڵ و کارگەی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە چالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٨ ئۆتۆمبێڵی مۆدێک بەرز و ٣ کارگە لەلایەن  یەکینەکانمانەوە سووتێنران.

٨ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی تارسوسی مێرسین یەکینەکانمان لە دووکاوە بەتەقەمەنی لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا کە بە شەو وەک دەوریە دەگەڕان. پۆلیس لە ئەنجامی ترسەوە گەڕەکەکەیان بەجێ هێشت.

٩ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی حەمیدکۆی ئەستەنبوڵ کۆگایەکی کەلوپەلێکی کارسازێکی فاشیستی نزیک لە رژێمی ئاکەپە، هەروەها ٣ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرز لە کۆگایەکدا لەلایەن هێزەکانمانەوە سووتێنران."

دەستپێشخەریەکە دەشڵێت کە چالاکیەکە لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئەشکەنجە و دوورخستنەوەی زیندانیان ئەنجام دراوە.

ف.ق