ژنانی تۆڵەسێن لە دژی گۆشەگیر و هێرشەکانی چەندین چالاکییان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر رایگەیاند کە لە کۆنیا، ئایدن، ئانتالیا و ئیستەنبوڵ لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان و گۆشەگیری چەندین چالاکییان ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر رایگەیاند کە لە کۆنیا، ئایدن، ئانتالیا و ئیستەنبوڵ لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان و گۆشەگیری چەندین چالاکییان ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن بە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەکردووە کە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە چەندین شار چالاکییان ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەکە بەم جۆرە باس لە چالاکییەکان کراون:
"٢٩ی تەمووز لە ناوچەی سەلچوکلوی کۆنیا یەکینەکانمان کارگەی بۆیاخی کەسێکی فاشیست بە ناوی (س. ئا)ی مەهەپەییان دایەبەر ئاگر و زیانێکی گەورە بەر کارگەکە کەوت.
٢٧ ی تەمووز لە گەڕەکی ئاچاککایای ناوچەی سۆکەی ئایدن یەکینەکانمان لە سێ خاڵی جیاجیا هێڵەکانی گازی سروشتی لە جادە سەرەکییەکان درانە بەر ئاگر.
٣٠ی تەمووز لە ناوچەی ماناڤغاتی ئانتالیا یەکینەکانمان کارگەیەک و سێ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان دایە بەر ئاگر.
٣٠ی تەمووز لە گەڕەکی یەشیلکەنتی ئیستەنبوڵ بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری و ئاگرتێبەردانی جودی دروشم لەسەر دیوارەکان نوسران".
ژ. ن