دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئیستەنبوڵ، مێرسین و بالکەسیر چالاکییان ئەنجامداوە.
لەبارەی چالاکیەکانیش ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:
"لە ئیستەنبوڵ-چاتالجا ٤ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٢٥، یەکینەکانمان بە چەکی سوک و تەقەمەنی دەستکرد لە دژی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی فاشیست چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بە فیشەک بریندار بوو.
٥ی ئاب لە مێرسین-ئانامور، یەکینەیەکمان ئاگریان لە بارھەڵگرێکی ترانزێتی فاشیستان بەردا و سووتاندیان.
٣ی ئاب لە بالیکەسیر-باندرمای یەکینەکانمان گورزی قورسیان لە کەرتی گەشتیاری فاشیست وەشاند و لە ئەنجامدا ٤ کەشتی گەشتیاری گرانبەھا سووتێنران.
ژ.ن