ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە کۆپنهاگن پیرۆزکرا
پلاتفۆرمی پشتیوانی کوردستان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک ڕۆژی ١ی تشرینی دووهەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێی پیرۆز کرد.
پلاتفۆرمی پشتیوانی کوردستان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک ڕۆژی ١ی تشرینی دووهەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێی پیرۆز کرد.
لە چالاکییەدا کە لە ٤ی تەشرینی دووهەم لە شاری کۆپنهاگن بەڕێوەچوو، نزیکەی ٦٠ کەس بەشدارییان کرد. چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک سەبارەت بە کۆبانێ دەستی پێکرد.
پاشان پەرلەمانتاری پارتی یەکێتی سەوزی سۆر، سۆرن سۆندەرگارد باسی سەردانەکانی پێشووی خۆی بۆ ڕۆژئاوا و تێکۆشانی کۆبانێ کرد.
سۆندەرگارد هۆشدارییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکی بۆ ئیسرائیل بیرخستەوە و سەرنجی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دژی ڕۆژئاوا ڕاکێشا کە بە ساڵان و بەتایبەتی لە مانگی ڕابردوودا ئەنجامی دەدات.
بەناوی پارتی یەکێتی سەوزی سۆر ئیبراهیم بەنلی ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژیانێکی جڤاکی دیموکراتیک دامەزراوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە گونجاوترین مۆدێلە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین.
نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە دانیمارک، دارا عەفرین، ڕایگەیاند، ژیانێکی دیموکراتیک دامەزراوە، بەڵام بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕن و ڕایگەیاند، ئەم ژیانە دیموکراتیکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرشی دەکرێتە سەر.
بە ناوی پەیەدەی دانیمارکەوە ساڵەح ئیبراهیم وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند دڵخۆشین بە بینینی دۆستە هێژاکانمان لەم ڕۆژە پڕ مانایەدا.
هەروەها بەناوی کۆنگرەی ستارەوە نەژاد عەفرین ڕایگەیاند، کە بە پێشەنگایەتی ژنانی ڕۆژئاوا ئازادیان بەدەستهێناوە و گوتی، ڕۆژئاوا لەژێر مەترسییەکی گەورەدایە و ڕووبەڕووی هێرشی توند دەبێتەوە، پێویستە هەمووان بەرامبەر بە ڕەوشی ڕۆژئاوا هەستیار بن.
چالاکییەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.