هاوسەرۆکانی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت و نەگین سەڤەر، پەڕلەمانتاری پێشوی ئامەدی هەدەپە نوسەل ئایدۆغان لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە شداری ئاهەنگێک بوون کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی ڕێپێوانی کۆڵندا ڕێکخرابوو.
زوبەیدە زومروت لە ئاهەنگەکە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا تەڤگەری ئازادی دەستبەرداری دەستکەوتەکانی ٥٠ ساڵەی خۆی نابێت و ئەمەی وت: "هەوڵی لەباربردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەدرێت. سەختکردنی گۆشەگیریش بۆ ئەو مەرامەیە. بۆیە بۆ تێکشاندنی گۆشەگیری تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین."
'دەبێت بە هەزاران کەس لە کۆڵن گردبینەوە'
لە بەردەوامیدا زوبەیدە جەختی لەسەر بەرفراونکردنی تێکۆشان لە هەموو شوێنێک و بە تایبەت لە ئەوروپا کردەوە و وتی: " بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەبێت ئێمە گۆڕەپانەکان بکەینە مەیدانی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ. دەبێ بە هەزاران کەس بڕژێنە سەر کۆڵانەکان. لە دوتزەر وەرفت دەبێ ئەم پەیامە بگەیەنین: ئەوانەی گۆشەگیری دەسەپێنن، ئەوانەی پلانگێڕی بەڕێوەدەبەن، گەر رژدین ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بکەن. بۆ ئەم مەبەستە هەموو ئەوانەی کە خاوەنی ئەخلاق و ویژانن دەبێت لە ١٦تشرینی دووەم بڕژێنە گۆڕەپانەکان. پێویستە لە ١٦ تشرینی دووەمدا پەیامی پاراستنی کۆبانێ دووپاتکەینەوە. دەبێت هەموو چاوی جیهان لە ١٦ی تشرینی دووەم لە سەر ڕێپێوان و گردبوونەوەکەی کۆڵن بێت. دەبێ بزانین لەو ڕۆژەدا گەلی کورد چی پەیامێک دەدات. هەر وەک چۆن ئێمە لە ١٥شوباتدا گۆڕەپان و کۆڵانەکانمان هەژاند، دەبێت ئەمجارە دیوارەکانی ئیمراڵی بڕووخێنین و ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکەین."