زەینەب موراد: لەدژی هێرشەکان پێویستە بە بڕیاربین

هاوسەرۆکی کەنەکە زینەب موراد وتی، "ڕوونە کە دوژمنمان بڕیاری هێرشی داوە. بۆیە پێویستە وەک گەلی کورد بە بڕیاربین بەرامبەر بەم هێرشانە."

بەرخۆدان لەدژی داگیرکاری

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئاژانسی هەواڵی (ANF) قسەیکرد و بەم شێوەیە هەڵسەنگاندی کرد:

"دەبینین لە هەرچوارپارچەی کوردستاندا هێرشی سەر گەلەکەمان بەردەوامە. دەوڵەتی تورک بە هێزێکی زۆری سەربازییەوە لەسەر خاکی کوردستان ئۆپراسیۆن دەکات. وەک کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان لەسەر ئەم بابەتە کۆبوونەوەی ٢٢ـەمینمان لە ٢٠ و ٢١ ئەم مانگەدا ڕێکخست و لەسەر ئەم ڕەوشە ڕاوەستەمانکرد. چونکە دەزانین دوژمنمان تەخسیر ناکا لەوەی بە قواستنەوەی ئاڵۆزییەکان هێرشی سەر کوردستان بکات. بۆیە ئەک و بەرپرسیارێتی هەمووانە لە دژی ئەم هێرشانە بووەستێتەوە. بۆیە ئەم ئەرکە نەتەوەییە لەئەستۆی هەموواندایە. لە کۆبوونەوەی گشتی کەنەکەدا جەختمان لەوەکردەوە کە هیچ کاتێک ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەین. دیارە دوژمنمان بڕیاری پێکهێنانی ئەم هێرشەی داوە، بۆیە پێویستە وەک گەلی کورد بە بڕیاربین بەرامبەر بەم هێرشانە.

بانگەوازیم ئەوەیە کەس نەبێت بە بەشێک لەم پیلانگێڕییە

لێرەوە بانگەوازیم بۆ هەموو پارت و لایەنێکی سیاسی ئەوەیە نەبێتە بەش و هاوکاری ئەم پیلانگێڕییەی سەر گەلەکەمان. چوونکە مێژوو سەلماندوویەتی نێتی دوژمنانمان لەناوبردنی گەلی کوردە.

لە هەمان کاتدا دەبینین گەلەکەمان بەگشتی و بەتایبەت باشووری کوردستان دەرگیری دۆخێکی نیگەرانی و قەیراناوی بووەتەوە. لە باشوور لە بری ئەوەی برینی گەلەکەمان ساڕێژبکرێت هەوڵ دەدرێت برینی قوڵتربکرێتەوە و کوردستان دەخەنە مەترسیەوە. دەوڵەتانی داگیرکەر چاوییان بەم ئاستەیی کوردستان هەڵنایەت. لە کۆبوونەوەکانماندا باسمان لەوەکرد دەوڵەتی تورک چۆن دەیەوێت بێتە باشووری کوردستان و داگیری بکات. هەرچەندە ناکۆکی هەبێت لە نێوان دوژمانماندا، بەڵام لە ئاستی کورد هەموویان کۆکن لەسەر لەناوبردنی کورد.

ڕاستیەکان ببینین و پلانگێڕی قبوڵ نەکەین

خواستمان ئەوەیە هەموو لایەن و پارتە سیاسەکان ئەم ڕاستیە مێژوویە ببین و لە ئاست گەلەکەماندا بە‌هەڵوێست بن. هەڵوێست نواندی گەلەکەمان جێگەی دڵخۆشییە، لەهەموو توێژەکان هەوڵدەدەن ڕیگە لەم پلانگێڕییە بگرن. بەڵام ئەمە هەموو شتێک نیە، پێوستە بە بڕیارێکی سیاسی ڕێگە لەم داگیرکارییە بگرین، کوشتنی کوردان قبوڵ نەکەین. پروپاگەنەدەی دەڵەتی تورک کە دەڵێت گوایە ئەم هێرشە لە دژی تەڤگەری ئازادییە، درۆیەکی زۆر گەورەیە، ئەم هێرشە پلانگێڕییەکی مەزنە لەدژی کورد و کوردستان.

دوژمنمان زۆرە، بەڵام لە شکست و لاوازیدان. دەبینین دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا چۆن تاڵاوی شکستیان لەلایەن گەلەکەمانەوە دەخوارد درا. ئەمەش بەو مانایە دێت لە هەر بارودۆخێکدابین دەتوانین شکست بە دووژمنمان بهێنین. ئەم ئیرادەیەش بە یەکڕیزی و یەکێتی نێوان گەل و لایەنی سیاسی و پێکاهەتەکانی کۆمەڵگە پێکدێت."