زیندانەکانی جۆری ئێس بەمەبەستی گۆشەگیری چڕ دروست دەکرێن

لە ئێستادا لە تورکیا شەش زیندانی جۆری ئێس بوونی هەیە و پێشبینی دەکرێت کە زیندانی نوێ دروست بکرێن. پارێزەر دەستینا یڵدز لە بارەی مامەڵە و کردەوەکان لە زیندانەکانی جۆری ئێس زانیاری خستەڕوو.

دوابەدوای هەمواری یاسا زیندانەکان لە زیندانیانی ئاسایی چۆڵ کران، بەڵام وەزارەتی دادی تورک سەرقاڵی کردنەوە و دروستکردنی زیندانی نوێیە.  

رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە بارەی جیاوازییەکان لە نێوان زیندانەکانی جۆری ئێف و ئێس داوای زانیارییان لە وەزارەتی داد کرد، بەڵام وەڵامیان نەدرایەوە. زیندانی جۆری ئێس کە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ کرانەوە، لە رووی لایەنی گۆشەگیرییەوە نوێکردنەوە و پەرەپێدانی زیندانەکانی جۆری ئێفن.

لەسەرتاسەری بۆدروم، ئیدر، ماناڤگات، ئانتاگیا، سامسون و کرشەهید ٦ زیندانی جۆری ئێس دروست کراون. بە گوێرە راگەیەندراوی وەزارەتی دادی تورک کە لە کانوونی دووەمدا بڵاوکرایەوە، لەمساڵدا ٢٠ زیندانی نوێ دروست دەکرێن و پێشبینی دەکرێت بەشێک لەو زیندانانە لە جۆری ئێس بن. لەم قۆناغەدا کە دوورخستنەوەی زیندانیانی سیاسی بۆ زیندانەکانی جۆری ئێس زیادی کردووە، ئەندامی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی پارێزەر دەستینا یڵدز لەبارەی زیندانەکانی جۆری ئێس و کردەوە و مامەڵەکردنەکان لەو زیندانانە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئەو ژوورانەی شوێنی پشوودان و هەواگۆڕینیان نییە

دەستینا یڵدز باسی لەوەکرد کە زیندانەکانی جۆری ئێس، لە رووی فیزیکیی و شۆوەوە زۆر لە زیندانەکانی جۆری ئێف دەجن، هەردوو زیندانەکانە بۆ گۆشەگیری دروست کراون و بەگوێرەی ئەو دیدارانەی لەگەڵ موەکیلەکانی لەهەردوو زیدانی جۆری ئێف و ئێس ئەنجامیداوە لەبارەی جیاوازییەکانی نێوان ئەو دوو جۆرە زیندانەوە وتی، "موەکیلەکانم وتیان، زیندانەکان لە سێ نهۆم پێکدێن، لە دوو نهۆمی سەرەوە ژووری تاکەکەسی هەن، کە هۆڵ و شوێنی هەواگۆرین و پشویان تێدانییە و بۆ هەواگۆڕین و پیاسە زیندانییەکان دەبرێنە شوێنی دیکە.

لە نهۆمی خوارەوە ٧ ژوری سێ کەسی هەن. شوێنی هەواگۆڕین و پیاسەکەیان پێکدێک لە ژوورێک کە وەک ژووری تاکەکەسی بەکاردەهێنێرێت. هاوشێوەی ژوورە سێ کەسییەکانی زیندانەکانی جۆری ئێفن. هۆڵی وەرزش جیاواز لە زیندانەکانی جۆری ئێف، کەوتووەتە نێوان کەرتەکانی زیندان، لەبەر ئەوەش ئەستەمە کە لە دەرەوە ببینرێن. گۆڕەپانی وەرزش لە چوارلاوە بە دیوار دەوردراوە".

یڵدز بەبیری هێنایەوە کە وەزارەتی دادی تورک کانونی دووەمی ئاشکرای کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٠ زیندانی نوێ دروست دەکەن، بەڵام سەبارەت بە زیندانە نوێکان سیاسەتێکی ناڕوون پەیڕەو دەکرێت و وتی، " جگە لە زیندانەکانی جۆری ئێسی ئێستا زیندانی نوێ دروست دەکرێن و لە هەندێکیشیان کارەکانی بیناسازی بەردەوامە. زیندانەکان بە ئاسایشی بەرزی جۆری وای و ئێس دروست دەکرێن. هەروەها هەندێک زیندانی دیکە هەن کە ناوەکەیان وەک 'زیندانی داخراو' ئاماژەی پێدەدرێت و هیچ پیتێکیان بۆ دیاری نەکراوە. زیندانی ژمارە ٩ سیلیڤری نمونەی ئەوەیە. ئەو زیندانانە دروست دەکرێن، تا کارەکانی دروستکردنیان تەواو ناکرێن، بۆ رای گشتی ئاشکرا ناکرێت کە ئاخۆ لە چ جۆرێک و لە چ پیتێکن. دوای ئەوەی زیندانەکان کرانەوە ئەو کاتە لە سەر ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان بڵاودەکرێتەوە. وەزارەتی داد لەو بوارەدا سیاسەتێکی ئاڵۆز پەیڕەو دەکات".

ئەو زیندانیانەی سزای هەتاهەتاییان بە سەردا سەپێندراوە زیاتر بەشێوەی دژوار گۆشەگیر دەکرێن

دەستینا یڵدز رایگەیاند کە لە میانی سەردانەکانی بۆ لای موەکیلەکانی بۆی دەرکەوتووە کە گواستنەوەی زیندانیان بۆ زیندانەکانی جۆری ئێس زیادی کردووە و زیندانەکانی جۆری ئێس بۆ زیندانیانی بە سزای هەتاهەتایی حوکمدراو تەرخان کراون، ئەمەش بە واتای گۆشەگیرییەکی دژوارترە.

یڵدز رایگەیاند کە ئەو زیندانە نوێیانەی بە ئاسایش بەرزەوە دروست دەکرێن، لەوانە زیندانەکانی جۆری پیتی ئێس ژووری تاکەکەسیان تێدایە و شوێنی هەواگۆڕین وپیاسەیان تێدانییە و وتی، "زیندانەکانی جۆری ئێس بەر لە دوو ساڵ دەست دروستکران. هەربۆیە شێوەی بەڕێوەبردنیان تائێستا جێگیر نەکراوە. موەکیلەکانم پێیان وتم، کە بۆ جێگیرکردن و چەسپاندنی بەڕێوەبەری نوێ هەوڵ دەدرێت هەڵوێستی توند نیشان بدرێت. پرۆفایلی زیندانیان دەگۆڕدرێت. لە زیندانی جۆری ئێسی ئانتالیا بینیمان کە ژمارەی زیندانیانی سیاسی زۆر زیاترە لە ژمارەی زیندانیانی ئاسایی. کاتێک چووینە سەردانی زیندانی جۆری ئێسی بۆدروم هێشتا تازە کرابووەوە و دوورخستنەوە تازە دەستیپێکردبوو. ژمارەی زیندانیان رووی لە زیادبوون کردبوو. هەندێک زیندانی جۆری ئێس هەن کە تازە دەست بە دروستکردنیان کراوە. جگە لەوەی ژووری تاکەکەسی شوێنی هەواگۆڕینی نییەم گۆشەگیرییەکی چڕ و توند بەسەر ئەو زیندانیانەی سزای هەتاهەتاییان هەیە، پەیڕەو دەکرێت".

هـ . ب