زیندانی ئەحمەد یاردم بۆ دایکانی ئیشکگریی دادپەروەری پەیامێکی نارد

ئەحمەد یاردم کە لە زیندانی ئافیۆنکاراهیسار زیندانی کراوە، بۆ دایکانی بەشدار لە ئیشکگریی دادپەروەری پەیامێکی نارد و ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی دایکان هیوای پیانداوە.

ئیشکگریی دادپەروەری

ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) لە بارەگای پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کە لە ئێلح دەستیپێکردووە، لە ٧١هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا پانکارتی " لە دایکانی قارەمانەوە، هەزار سڵاو بۆ زیندانەکان". ئێمە بە هێزی خۆمان گۆشەگیری دەشکێنین و ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێین" هەڵواسرابوو. دایکان لە چالاکییەکەدا پێشبەندێکیان لەبەردایە کە لەسەری نووسراوە "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی".

چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پێشەنگەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، دەم پارتی و دەبەپەی شارەکە سەردانی چالاکییەیان کرد.

دایکان دووپاتیان کردەوە، تا گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵنەگیرێت، ڕۆڵەکانمانیش لە ژێر گۆشەگیریدا ڕزگاریان نەبێت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.بەوبۆنەوە داوا لە هەمووان دەکەین دەستی یەکبگرن و هەستن. سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لە بەڕێز ئۆجالانەوە نەدراوە. ڕۆڵەکانمان تا گۆشەگیری کۆتایی پێدێت و پەیامێک لە بەرێز ئۆجالانەوە دەگات درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن."

هەروەها سەعدیە یاردم دایکی ئەحمەد یاردم کە لە زیندانی ئافیۆنکاراهیسارە، بەرخۆدانی دایکانی پیرۆز کرد. یاردم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کوڕەکەم گۆاسترایەوە بۆ ئافیۆن. خێزانێک کە منداڵێکیان لە هەمان زیندان بوو زانیارییان پێداین. لە دوایین دیدارم، پێش جەژن کە  چوومە سەردانی کوڕەکەم، من و بنەماڵەیەکی تر تا سەعات چوار لە دەرەوە ڕایانگرتین. کاتێک چووینە ژوورەوە زۆر پێماندا گەڕان."

دوواتر یاردم وتی: "کوڕەکەم پێی ڕاگەیاندم، ئیتر ناچینە چاوپێکەوتنەکان، ئێوەش لە دەرەوە بەرخۆدانتان درێژە پێبدەن، بەرخۆدانەکەتان هیوامان پێدەبەخشێت. سڵاوم ئاراستەی دایکانی بەرخۆدێر دەنێرم و دەستیان ماچ دەکەم.

ئیشکگریی دادپەروەری بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بەبێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.