زیندانی ئەجەر: لە زیندانی ئەسپیە کردەوە نامرۆڤانە ئەنجام دەدرێت
عەبدوڵا ئەجەر لە زیندانی ئەسپیە لە رێگەی بنەماڵەکەیەوە رایگەیان کە لەو زیندانەدا کردەوە نامرۆڤانە بوونی هەیە.
عەبدوڵا ئەجەر لە زیندانی ئەسپیە لە رێگەی بنەماڵەکەیەوە رایگەیان کە لەو زیندانەدا کردەوە نامرۆڤانە بوونی هەیە.
عەبدوڵا ئەجەری تەمەن ٥٢ ساڵە کە لە زیندانی ئەسپیەی گیرەسون زیندانییە لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەیدا پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەو زیندانەی ئاشکرا کرد و لە رێگەی نەڤال ئەجەری هاوژینیەوە رایگەیاند، کە ژمارەیەکی زۆر زیندانی ماوەی سزاکەیان تەواو بووە، بەڵام بەمەبەستی سەپاندنی "پەشیمانی" ئازاد ناکرێن.
ئەجەر هەروەها وتی، کە لە زیندانەکەدا مامەڵەی هەڕەمەکی هەیە وتی، لە کاتی ناردنیان بۆ نەخۆشخانە پشکنینی دەمیان بۆ دەکرێت، هەروەها سەماوەری چاییشیان پێنادرێت، هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشێلکاری نامرۆڤانە لە زیندانەکە هەیە و داوادەکەن شاندێکی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ سەردان زیندانەکە بکات و لە نزیکەوە مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیانی ئەم زیندانە ببینن.
هـ . ب