زیندانیان لە زیندانی باقركۆی لەدژی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەستیان بەمانگرتن كرد
لەزیندانی داخراوی ژنان لەباقر كۆی، لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورك بەچەكی كیمیایی لەسەر گەریلاكان بۆ ماوەی سێ رۆژ زیندانیان دەستیان بەمانگرتن لەخواردن كرد.
لەزیندانی داخراوی ژنان لەباقر كۆی، لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورك بەچەكی كیمیایی لەسەر گەریلاكان بۆ ماوەی سێ رۆژ زیندانیان دەستیان بەمانگرتن لەخواردن كرد.
بەگوێرەی زانیاریەكان، زیندانیانی ژن لەبەرامبەر بەگۆشەگیری توند لەسەر رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و هێرشی كیمیایی لەسەر گەریلاكان و هاوكات لەدژی بەربەستكردن و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لەزیندانەكاندا، بۆ ماوەی سێ رۆژ ژنانی زیندانی دەستیان بەمانگرتن لەخۆاردن كردوە.
ژنان لەسێ بەندی جیاواز و بەرێگەی پارێزەرانیان رایانگەیاندوە كە ئەوان دەست بەمانگرتن لەخۆاردن دەكەن.
زیندانیان داوا دەكەن، شاندێك سەردانی هەرێمە بكات و لێكۆڵینەوە لەو چەكە كیمیایانە بكات، لەبەرامبەر بەگەریلا بەكارهاتوون. هاوكات بانگەوازیان لەرای گشتی كرد كە سەرەنجیان لەسەر بابەتەكە بێت.
ژ.ت