زیندانیانی پەکەکە و پاژک: دەربازی قۆناغێکی نوێ دەبین، بەرخۆدانمان گەورەتر دەکەین

زیندانیانی پەکەکە و پاژک بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنیان تەواوکرد و بڕیاریاندا کە تەلەفون و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بایکۆت بکەن. زیندانیان وتییان: "دەپەڕینەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. بانگەوازی لە گەل دەکەین بەرخۆدانی گەورەبکەن."

بە ناوی زیندانیان لە دۆزی پەکەکە و پاژک، دەنیز کایە ڕاگەیاندراوێکی دا.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"پێش هەموو شتێک سڵاو دەکەین لە گەلمان، گەلمان کە بە ڕەنگ و بەهاکانی چاندیەوە ڕۆشتنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز، بە بڕیارداری تێکۆشانەوە لە دەوری ئاگری نەورۆز گۆڤەندی ئازادییان گێڕا، عەشق، جۆش و تێکۆشانیان دا بە مرۆڤایەتی، هەروەها گەل و دۆستەکانیان کە لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا سەرکەوتنی مەزنیان بەدەستهێنا، لە دژی ڕێکخستنی چەتەیی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە ئیرادەی گەلمان پێشێل دەکات، لە وان لە تەواوی کوردستان ڕاپەریوون سەرهەڵدانی ئازادییە، دەکەین، خۆشەویستی و حورمەتی خۆمان پێشکەشیان دەکەین.

هەنگاوی هەڵمەتی ئازادی بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیکی بۆ پرسی کورد" دەستپێکردوە، وەک بەرەیی زیندانیان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا بە چالاکی مانگرتن لە خواردنی خولاو و چالاکی جۆربەجۆر بەشداربووین و بە گوێرەی دۆخمان ڕامانگەیاند بە ڕێبازی خۆمان چالاکیەکانمان دیاری دەکەین. لەدوای چوار مانگ گەیشتینە قۆناغێکی نوێ. چالاکی مانگرتنمان لە خواردن بۆ ئازادی و هەنگاونان بۆ دیموکراسی، بە ٤ی نیسان ڕۆژی ڕۆژبوونی ڕێبەرمان گەیشتە قۆناغێکی نوێ. دادگا ستەمکارەکان بە ڕادەی پێویست بە تایبەتمەندیە فاشیستی و هەڵاواردن و ڕەگەزپەرستیەکانیانەوە ئاشکرا بوون و کاتێک باس لە کورد دەکرێت تەنانەت دان بە یاساکانی خۆیاندا نانێت. بۆیە وەک زیندانیان هەستمان بە پێویستی بایکۆتکردنی دادگاکان، قسەکردنی هەفتانە و چاوپێکەتنی بنمەڵەکان کرد.

ڕێبەر ئاپۆ بە مسۆگەرکردنی گەلی ئازاد بوەیەک و ئەم یکبوونەشی لە کەسێتی خۆیدا ڕوونکردنەوە، بەم شێوەیە هێڵێکی ڕیبەرێتی ئافراند، لە کەسێتی هەبوونی کورداندا هەنگاوی ناشت، ئەم هەنگاوە لە ئاستی نێونەتەوەیدا بڵاو بووە و هەموو گەلی لە جێگرەوەی نەتەوەی دیموکراتیکدا کۆکردەوە. لەگەڵ بوونی نکۆڵیکردن، لەگەڵ بوونی شەڕ و قڕکردن، گەلانمان لە بەرامبەر هەموو جۆرە ژەهرێکی نەتەوەپەرستی و نەتەوە دەوڵەت، لە دەوری ئازادیخوازی دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی بوونە یەک ئەمەشیان بە فکری نەتەوەی دیموکراتیک پێكهێنا. پێکهێنانی ئەمەش بە فکری ڕێبەر ئاپۆوە ڕوونبووە. بۆیە داخوازی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بەمانای داخوازییە بۆ ئازادی و دیموکراسی هەموو گەلان. لە چوارچێوەی دڵسۆزی بە ڕێبەر ئاپۆ، دەبێت مانایەکی لەم جۆرە لە ڕۆژبوونی ٤ی نیساندا ئەنجامبدرێت، وەک هەنگاوی سەرەتای هێڵی بەرخۆدان، ڕاپەرین. ئاوەدانکردنەوە ببینرێت.

مادام دەڵێن ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلانە، ئەوە کاتە دەبێت ئەوە بزانین کە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرمان کەلەپچەیەکە بە داخوازە ژیانییەکان بەگشتی و ڕۆحیتی پشتوانی گەلانمانەوە. با بنەماڵەکانمان و گەلمان ئەوە بزانن بەم تێگەشتنەوە بڕیارمان داوە بە تەلەفون قسەنەکەین و بەشداری چاوپێکەتنەکان نەکەین. هەر مرۆڤێک کە هەڵگری تایبەتمەندی مرۆڤبوونە، دەبێت تێگات قسەنەکردن و نەبینینی مرۆڤەکان حەز دەکەن چی واتایەک دەگەیەنێت. بێگومان دەبێت ئەمە بکرێت. بەڵام ئێمە دەزانین لەسەردەمێکداین، کە مرۆڤ لە مرۆڤبوون دەرکەوتووە، خۆپەرستی لەهەموو شوێنک بڵاوبووەتەوە و لە ژێر گەمارۆدانی چەوساندنەوەی لەم جۆرەدایە.

لە داگیرکردنی ئابووریەوە هەتا بە داگیرکاری چاندی و سیاسی، هەوڵدەدرێت بە هەموو شێوەیەک کوردستان داگیربکرێت. لە هەڵبژاردەنە خۆجییەکاندا گەل ئیرادەی خۆی پیشانی دۆست و دوژمن دا، کە کورد ئازاد، کوردستانی ئازاد تێکنەشکاوە، لەسەرپێیە. ڕێکخستنەکانی چەتەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە بەرامبەر ئیرادی گەلمان هەژاوە، لە پێشگرتن لەم ئیرادەیە هەموو جۆرە شێوازێکی کودەتایان لە کوردستان لەبەرامبەر ئەم ئیرادەدا بەکارهێنا، هەوڵیدا لە ڕوانگەی سیاسییەوە کودەتایەک ئەنجام بدات. سەرەتا خەڵکی وان، لە بۆتانەوە تا سەرحەد، گەلەکەمان بە ئاگری ئازادی و ڕاپەرین و ئیرادەی سیاسی و وەڵامدانەوەی پێویست بۆ باندە فاشیستەکان لە پێناو هاوشارەوانیەکانیاندا وەستاون. داوا لە گەلەکەمان و هەموو دۆستەکانمان دەکەین لە دەوری ئەم بەرخۆدانە بۆ ئازادی، بۆ زیادکردنی خەباتی بەرخۆدان کە لە بۆتان و سەرۆحەد بەڕێوەدەچێت، یەکبگرن. ئێستا گەلەکەمان بۆ خۆی و خەڵکی دەوروبەری بە پارادایم و فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خەبات دەکات. هەر بۆیە هێرش دەکەنە سەر ڕێبەر ئاپۆ و گۆشەگیری دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ خودی گەلی کوردە، بەرجەستەکردنی کوردە ئازادەکانە، خەباتی ئازادییە. هاوپشتی لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی سیاسی و ئەخلاقی ئێمەیە، کە باری تێکۆشان هەڵبگرین.

بەم فکر و هەستەوە چالاکی مانگرتن لە خواردنی خولامان کە تا ئێستا بەردەمان پێدا، لە ٤ی نیساندا بە کۆتادێنین، رۆژبوونی ٧٥ـەمینی ڕێبەرمان بە دڵسۆزییەکی مەزنەوە پیرۆز دەکەین. ٤ی نیسان لە هەموو گەل و شەهیدان پیرۆز دەکەین. هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ٤ی نیسانەوە بە دروشمی "ژیانمان لەگەڵ ڕێبەرماندا لە هەمان دۆخدا دەبێت" بە بایکۆتکردنی دادگا، چاوپێکەوتنی بنەماڵە و قسەکردن بە تەلەفوون، بەردەوام دەکەین.

داوا لە هەموو گەلمان دەکەین کە لەسەر هێڵی بونیادنان، ڕاپەرین و بەرخۆدان، ئازادی لە هەموو گۆڕەپانەکان بە شێوەیەکی چالاک بپارێزن، خاوەنداری لێبکەن، بە دڵسۆزی بە ڕاستی گەلی ئازادمان سڵاو، حورمەت و خۆشەویستیمان پێشکەش دەکەین. لە کۆتایدا هەڤاڵمان تۆزان کە لە زیندانی مانیسیا نەخۆش کەوت و شەهید بوو، بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە. هەڤاڵمان لە بیرناکەین کە بە تێکۆشانی ٣٠ ساڵەی لە زیندانەکانی داگیرکەردا سەری دانەنواند، لە دژی کارەکانی تەسلیمبوون وێڕای نەخۆش بوونی بەرخۆدانیکرد و وەک هاوڕێیانی پەکەکە و پاژک لە سەر بنەمای هێڵی بەرخۆدانی هەڤاڵمان مووتلاک بەردەوام دەبین. لە کەسێتی هەڤاڵ مووتلاکماندا جارێکیتر شەهیدان ئازادی کوردستان بەڕێزەوە یاددەکەینەوە، سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هاوڕێی هێژامان تۆزان و تەواوی گەلی کوردستانمان دەخوازین."