ئاڤچی: قەیوم بۆدۆزەخ، بەرخۆدان سەردەکەوێت

مستەفا ئاڤچی، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی وان، لە ئێشکگری دیموکراسی قسەیکرد و وتی: "قەیوم بەرەو دۆزەخن.بەرخۆدانی ئێمە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت".

لە وان ئێشکگری دیموکراسی لە دژی قەیومەکانی ئاکەپە بەردەوامە. چالاکییەکە لەبەردەم بینای هەدەپەی ناوچەکە لەسەر ڕێگای موش بەڕێوەچوو، وێڕای پەرلەمانتارانی هەدەپە موراد سارساچ و موعەزەز ئۆرهان، ئەندامانی ئینسیاتیڤی دایکانی ئاشتی و چەندین کەسی دیکەی هەرێمەکە بەشدار بوون.

هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی وان مستەفا ئاڤچی لە گۆڕەپانی چالاکییەکە قسەی کرد، ڕایگەیاند قەیوم زوڵمە، وەستانەوە دژی زوڵمیش ڕەواترین مافە و وتی، تێکۆشانەکەیان تەنیا لەدژی کردەوەی قەیوم نییە، لە هەمان کاتدا لەدژی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت دوارۆژی وڵات تاریک بکەن.

ئاڤچی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هەڵوێستەی لەدژی قەیوم نیشان درا، هەڵوێستێکی بەهادارە و بە دڵنیاییەوە سەردەکەون.

ئاڤچی ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن گفتوگۆ لەبارەی هەدەپە و کوردەوە دەکرێت، بەڵام نوێنەریشیان بەشداری ناکرێن و وتی: "هەدەپە پاشەڕۆژی ئەم وڵاتەیە. چ زوو بێت یان درەنگ بەرنامەی سیاسی هەدەپە لە بەڕێوەبەرایەتی ئەم وڵاتەدا خۆی دەبێتەوە." ئاڤچی وتیشی: "قەیوم بەرەو دۆزەخن، ئێمە ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین. بەدڵنیاییەوە بەرخۆدانەکەمان سەردەکەوێت".

ک-ش