ئه‌ردۆغان ده‌توانێت تێرۆریسته‌كانی ئیدلب له یه‌كتر جیابكاته‌وه؟
سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی ڕووسیا ئیڤان كۆنۆڤالۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات توركیا ناتوانێت له ئیدلب تێرۆریست و ئۆپۆزسیۆن له یه‌كتر جیابكاته‌وه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی ڕووسیا ئیڤان كۆنۆڤالۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات توركیا ناتوانێت له ئیدلب تێرۆریست و ئۆپۆزسیۆن له یه‌كتر جیابكاته‌وه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی ڕووسیا ئیڤان كۆنۆڤالۆڤ به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی نێوان ڕووسیا، ئێران و توركیا كه له تاران به‌ڕێوه‌چوو، هێشتا ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه. كۆنۆڤالۆڤ گوتی، له‌نێوان ڕووسیا، ئێران و توركیادا بیروڕای جیاواز ده‌رباره‌ی ئیدلب هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه «به كێشه‌ترین په‌یوه‌ندی له‌نێوان ڕووسیا و ئێران‌دا، توركیایه. چونكه توركیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی له ئیدلب هه‌یه. ئێستا ئه‌نقه‌ره هه‌وڵ ده‌دات تێرۆریستان و ئۆپۆزسیۆن له ئیدلب له یه‌كتر جیابكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه. به ڕای من مومكین نییه.»
به گوێره‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ستراتیژیی سه‌ربازی، پرسیاری «كێ تێرۆریسته؟» به گوێره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی سووریادا ده‌گۆڕێت. ناوبراو گوتی: «بۆ نموونه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوپای سووریای ئازاد كه له دژی سوپای یاسایی (سوپای سووریا) و دژی حكوومه‌ت شه‌ڕ ده‌كات، وه‌ك ئۆپۆزسیۆن پیشان بده‌ن.»
ئیڤان كۆنۆڤالۆڤ ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌م بابه‌ته بۆ حكوومه‌تی شام لێڵه، چونكه له‌م گرووپه‌دا زۆر كه‌س جیابوونه‌وه و چوونه ڕیزی گرووپی دیكه. مرۆڤ نازانێت كێ له دژی كێ شه‌ڕ ده‌كات.
s.m