ئەبوبەکر بەغدادی دواى ٥ ساڵ لە خۆشاردنەوە دەستیکرد بە هەڕەشەکردن!

ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەى چەتەکانى داعش دواى ٥ ساڵ لە خۆشاردنەوە، خۆی دەرخستەوە و دەستیکرد بە هەڕەشە. ئەنجامدانی کردە تیرۆریستییەکانى سریلانکاشی لەلایەن گروپەکەیەوە لە ئەستۆ گرت.

ئەبوبەکر بەغدادی دواى ٥ ساڵ  لە خۆشاردنەوە دەستیکرد بە هەڕەشە!

ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەى چەتەکانى داعش دواى ٥ ساڵ لە خۆشاردنەوە، خۆی دەرخستەوە و دەستیکرد بە هەڕەشە. ئەنجامدانی کردە تیرۆریستییەکانى سریلانکاشی لەلایەن گروپەکەیەوە لە ئەستۆ گرت.

ئەحمەد کەرکوکی

ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەى چەتەکانى داعش لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى سەر بە گروپەکەى لەگەڵ کەسێکى تری ریشدرێژ و چەند کەسێکى تردا کە دەموچاویان شەترەنج کرابوون، دەرکەوت و رایگەیاند، تۆڵەی کوشتن وزیندانی کردنی ئەندامانی گروپە چەتە تیرۆریستییەکەی دەکاتەوە.

بە وتەی بەغدادی گروپە تێکشکاوەکەى بۆ تۆڵەکردنەوەی دۆڕان و شکستى چەتەکانی داعش لە سوریا ٩٢ کردەى تیرۆریستییان لە ٨ وڵات ئەنجامداوە و بەرپرسیاریى ٧ کردە تیرۆریستییەکەى ماوەیەک لەوە پێش لە سریلانکا بۆ سەر مەسیحییەکانی لە ئەستۆ گرت.

گروپە چەتە تیرۆریستییەکەى داعش کە بەبوبەکر بەغدادیی تەمەن ٤٧ ساڵ سەرکردایەتیى دەکات، هەزاران تاوانى دژ بە مرۆڤایەتیى لە عێراق، باشووری کوردستان و بە تایبەتى لە شەنگال، سوریا، رۆژئاواى کوردستان و بە تایبەتى لە کۆبانێ و چەندین وڵاتى تری جیهان ئەنجامداوە.

چەتەکانى داعش لە دواى تێکشکاندنیان لەسەر دەستى شەڕڤانان کۆبانێ، یەکێک بە یەک لە ناوچەکانى تر تێکشکێنران و رەقاى پایتەختى خەلافەتەکەیان لە ئەنجامی هاوپەیمانیى نێوان شەڕڤانان و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتی لە دژی داعش رزگارکراو دوا مۆڵگەشیان لە ٢٣ی ئاداری ٢٠١٩ لە باغوز لە دێرزۆر لەلایەن شەڕڤانانەوە رزگارکرا.

ر.م