بولدان: کورد سەر بۆ ئەردۆغان دانانەوێنێت

پەروین بولدان هاوسەرۆکى گشتیى هەدەپە لە کۆجالی بەشداریی کۆبوونەوەى گەل بوو، کە لەلایەن ڕێکخستنى هەدەپە لە کۆجالی و لە چوارچێوەى هەڵمەتى هەڵبژاردندا ڕێکخرابوو.

پەروین بولدان هاوسەرۆکى گشتیى هەدەپە لە کۆجالی بەشداریی کۆبوونەوەى گەل بوو، کە لەلایەن ڕێکخستنى هەدەپە لە کۆجالی و لە چوارچێوەى هەڵمەتى هەڵبژاردندا ڕێکخرابوو.

پەرلەمانتاران و ئەندامانى دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندیى هەدەپە و ئەنجوومەنى هەدەپە لەگەڵ پەروین بوڵدان بەشداری کۆبوونەوەکەى گەل بوون.

بولدان لەبارەى بابەتەکانى رۆژەوە بۆ ئامادەبوان دوا و سەرنجى خستە سەر بڕیاری هەڵبژاردن لەلایەن ئاکەپە – مەهەپەوە، کە هاوشێوەى بڕیاری هەڵکوتانە شەر شوێنێکە. ئەوەش نیشانى دەدات، کە سیاسەتە زاڵمانە و توندوتیژییەکانیان و گوشارکردنەکانیان  زیاتر دەکەن و درێژەشى پێدەدەن.  

بولدان وتى، ئاکەپە لەو رۆژەوە دامەزراوە تاوەکو ئێستا هیچ ئارامییەکى بە کۆمەڵگەى تورکیا نەهێناوە و تەنها پارەى بەخشیوەتەوە بەسەر لایەنگرەکانى خۆیدا و تەنها ئەوەش کرێیەکە بۆ ئەوەى قازانجى بۆخۆیان لێبەدەست بهێنن. ئاکەپە هەم لە دژى کورد و هەم لە دژى ناسنامەى ئیتنیکیى و ئایینییە.

بولدان سەرنجى خستە سەر هەڵبژاردنى ٧ى حوزەیرانی (٢٠١٥) و وتیشى "کودەتایان لە ئەنجامى هەڵبژاردنى ٧ى حوزەیران کرد. ئەوا دیسانەوە وڵات بەرەو هەڵبژاردنێکى تر دەبنەوە. دواى ئەوەش قەدەغەى هاتووچۆیان راگەیاند. لە شرنەخ، سور و نسێبین کۆمەلکوژییان ئەنجامدا. ماڵى هاووڵاتیانیان ئاگرتێبەردا و رووخاندنیان. بەو عەقڵیەتەوە جوڵانەوە و وتیان 'ئەو شوێنانە خاپور دەکەین و کورد رادەگوێزین بۆ ناوچەیەکى تر' بەڵام کورد لە دژى ئەوە یەکیان گرت و دەستیان لە خاک و ماڵی خۆیان هەڵنەگرت".

"کورد سەر بۆ هیچ کەسێک دانانەوێنێت"

بولدان لە درێژەى وتەکانیدا ئەوەى خستەڕوو "ئەم تێکۆشانە خاوەنى مێژووییەکى کەرامەتدارە. باجەکەى هەر چەند قورسیش بێت، ئێمە درێژەى پێدەدەین. کورد سلێمان دەمیرەل، تانسو چیللەر وکەنعان ئەڤرەن دەناسێت. سەری خۆیان بۆ ئەوان دانەنواند. کورد ٤٠ ساڵە دەڵێت، سەر بۆ کەس دانانەوێنێت. لە ئێستاش بە دواوەوەش سەر بۆ ڕەجەب تەیب دانانەوێنێت".

"دەبێت لە گۆڕەپانەکاندا بیسەلمێنین کە سەر بۆ کەس دانانەوێنین"

بولدان سەرنجیشى خستە سەر رۆژى ١ى ئایار / ١١ى گوڵان (رۆژى جیهانیى کرێکاران و زەحمەتکێشانى جیهان) و وتى "دەبێت لە گۆڕەپانەکاندا ئەوە بە ئاکەپە نیشان بدەین، کە سەریان بۆ دانانەوێنین. ئێمە لە ٨ى ئازار / ١٧ى رەشەمە (رۆژى جیهانیى ژنان) ئەوەمان کرد. لە نەورۆزیشدا ئەوەمان سەلماند و لە ١ى ئایار / ١١ى گوڵانیشدا دەبێت ئەو سەلماندنە تاجدار بکەین. بۆ ئەوەش هەموومان پێکەوە لە ١ى ئایاردا لە گۆڕەپانەکان و شوێنە گشتییەکاندا دەبین".