بوڵدان: ئێمە بە ملیۆنان کەسین

لەگەڵ ئەوەی فشار و هێرشی زۆریش ئەنجامدرا، بەڵام هەدەپە دەستی بە ڕێپێوانی دیموکراسی لە سیلیڤری کرد. ٦ کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە وتی، : ئێمە بە ملیۆنان کەسین."

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، پەرلەمانتاران، بەڕێوەبەران و پێکهاتەکانی هەدەپە بۆ ئەوەی 'ڕێپێوانی دیموکراسی' لە ئەدرنەوە بەرەوە ئەنقەرە دەستپێبکەن، لەبەردەم ناوەندی گفتوگۆی سیلیڤری کۆبوونەوە. بەرلە دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە، پۆلیسی تورک دەستوەردانی کرد و ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد. هێزەکانی پۆلیس هەموو شوێنێکی ئەدرنەیان گەمارۆدا. پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە ئەدرنە بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد.

'ئەمە ڕێپێوانی دیموکراسیە'

بوڵدان ڕایگەیاند کە ڕێپێوانەکەیان لەدژی کودەتایە و وتی،"ئەمە ڕێپێوانی دیموکراسیە. هیچ کاتێک ناتوانن ڕێپێوانەکەمان ئاستەنگ بکەن و هەنگاوەکانمان بەرەو دواوە بنێن. ئێمە ئەمەندە نین. ئێمە بە ملیۆنان کەسین. لە زۆر شارەکانی تورکیا هاتوچۆ لەسەر داوای دەسەڵات لە لایەن پۆلیسەوە قەدەغەکراوە. بڕیارەکە لەدژی دەستووری بنەڕەتیە. ئەم بڕیارە لەدژی سیموکراسی و ڕەوابوونە. ئەم بڕیارە قەدەغانە ناتوانن ڕێگری لە ئێمە و گەلەکەمان بکەن. ئەگەر ئەو بڕیارە قەدەغەکراوانە نەدرابوونایە، لە ئێستادا بە ملیۆن و بە هەزاران کەس لە ئەدرنە کۆدەبوونەوە. لە ئەدرنە نوێنەری ملیۆنان کەس کۆبوونەتەوە. سەرەتا لە زیندانی ئەدرنە و زۆر زیندانی تر ئیرادەی ملیۆنان کەس کە پەرلەمانتەر و هاوسەرۆکی شارەوانیەکانن دەستگیرکراون. کودەتا لەدژی پارتەکەمان ئەنجامدراوە. ڕێپیوانەکەی ئەمڕۆمان لەدژی ئەو کودەتایەیە کە لەبەرانبەر پەرلەمانتار و هاوسەرۆکی شارەوانیەکانمان ئەنجامدراوە. ئەم ڕێپێوانە لەدژی ئەو کودەتایەیە کە لەبەرانبەر سەلاحەدین دەمریتاش و فیگەن یوکسەکداغ و بە هەزاران هەڤاڵی ئێمە ئەنجامدراوە. ڕێپێوانی دیموکراسیە. ڕێپێوانەکە لەدژی دەستگیرکردنی بەناحەقە.

ئەم ڕێپێوانە بەردەوام دەبێت

ئەم رێپێوانە بە تەنها بۆ دەمیرتاش و یوکسەکداغ نییە. لە هەمانکاتدا بۆ داهاتووی دیموکراسی، ئاشتی و ئازادی گەلانی تورکیایە. ئێمە دەمانەوێت ئەم ڕێپێوانە بە ئازادی، ئاشتی و دیموکراسی ئەنجام بدەین و هەموو کەسێک پێکەوە لەناو ژیانێکی ئازاددا بژی. پێویستە بەم ئەندازەیە لە دەمیرتاش و یوکسەکداغ و دیموکراسی و ئاشتی نەترسن. ئەمە ئیرادەی ملیۆنان کەسە. ئەم ڕێپێوانە لە هەمانکاتدا بۆ عوسمان کاڤالایە. ئەم ڕێپێوانە بۆ ملیۆنان مرۆڤی ئێمەیە کە ئاکەپە ئەوانی هەژار کردووە و برسی کردووە. ئەم ڕێپێوانە بەردەوام دەبێت. تا ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی لەم وڵاتەدا جێگیر نەبێت، ئەم ڕێپێوانە بەردەوام دەبێت."

ف.ق