بۆتان: دەبێت لە هەمبەرداگیرکاریدا کۆمیتەی دیپلۆماسی دابمەزرێت- ڕاستەوخۆ

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بۆخستنەڕووی هەڵوێستی نەتەوەیی لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە شاری برۆکسلی وڵاتی بەلجیکا کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد.لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەنرا کە دەبێت لەدژی داگیرکاری کۆمیتەیەکی دیپلۆماسی دابمەزرێت.

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە ڕوناکبیر، نوێنەری پارت ولایەنی سیاسی وڕێکخراوەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان بەئامانجی دیارکردنی هەڵوێستێکی نەتەوەیی لە شاری بروکسلی وڵاتی بەلجیکا کۆبوونەتەوە. کۆبوونەوەکە بەردەوامە. دوای کۆبوونەوەکە بڕیار وایە کە هەڵوێستێکی نەتەوەیی بخرێتەڕوو.

ئەم کۆبونەوەیە هەتاکو ئێوارە بەردەوام دەبێت. لە پانێلی بەیانیدا بەشداربووان لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی بۆچوونەکانی خۆیان ئاشکراکرد و باس لە تێکۆشانی نەتەوەیی لەدژی داگیرکاری کرا.

لەزگین بۆتان پارلمانتاری پێشووی هەدەپە لە کۆبوونەوەکەدا قسەیکرد و وتی، " دەبێت بە هاوکاری هەموو پارتەکان لە دژی داگیرکاری تێکۆشان بکرێت.

'دەبێت میکانیزمێکی نەتەوەیی دابمەزرێت'

بۆتان وتی، " ئەگەر ئەو میکانیزمەکەی کە قسەی لەسەردەکرێت بە باشی کارەکانی بکات ئەوا پێگە وکەرامەتی گەلی کورد بەرزتر ببێت.  پەکەکە و پەدەکە لەناو کۆمیتەکەدان و دەبێت پێوەندی بە هەموو هێزەکانەوە بکەن."

زوبەیر ئایدار لە بەڕوەبەرانی کەنەکە لە دیوانی کۆبوونەوەکەدا ئامادەیە . چاوەڕوان دەکرێت لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لەسەربۆچوونی بەشداربووان قسەبکرێت.

ک-ش